کرێکارانی "نەیشەکەری حەوت تەپە" بۆ ١١هەمین ڕۆژی بەردەوام کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد

کرێکارانی
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی پێجشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر کرێکارانی نەیشەکەری حەوت تەپە بۆ ١١هەمین ڕۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە نەدانی ماف وداواکاریەکانیان درێژەیان بە مانگرتن و کۆبونەوەی ناڕازایەتی خۆیان دا.
داواکاری کرێکارانی ناڕازی بریتین لە؛ پێدانی حەقدەستی کرێکاران، گەڕانەوەی کرێکارانی دەرکراو بۆ سەر کارەکانیان، هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمانەی  بە دژی کرێکارانی ناڕازی داسەپاوە، بەرگری لە دابەش بوونی بەشەکانی کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپە و گەڕانەوەی ئەو کارخانەیە بۆ بەشی دەوڵەتی و بەڕێوەبردبی لە لایەن نوێنەرانی سەربەخۆی کرێکاران.

ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:37:14/11/2019