مایک پۆمپێئۆ: کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

مایک پۆمپێئۆ: کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت؛ واشینگتۆن لە دەستپێڕانەگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە سەرچاوە مالییە پێویستەکانی بۆ درێژەی چالاکییەکانی لە ناوچەکە، هەنگاوی چڕوپڕی هەڵگرتووە، بەڵام هێشتاش هەنگاو زۆر ماوە کە لەم پەیوەندییەدا دەبێ هەڵبگیردرێت.
مایک پۆمپێئۆ ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، لە وتووێژ لەگەڵ پڕۆگرامی ڕادیۆیی"هیوهیوئیت"، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتی: "لە هەمان کاتدا هەوڵمان داوە دڵنیابین لەوەی هەوڵەکانمان کاریگەری جیددی هەبێت لە سەر پاشەکشەی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی" و هەروەها لە دریژەدا ئاماژەی کرد کە کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە ڕێگای ئاژاوەگێڕی لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازارەجیهانییەکان و باقی چالاکییە دوژمنکارانەکانی کە نەتەنیا بۆ دراوسێکانی خۆی، بەڵکوو زیانیش بە گشت جیهان بگەیێنێت.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوە کرد: "دۆناڵد ترامپ دەزانێت کە کۆماری ئیسلامی هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا" و دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوکاری لەگەڵ باقی وڵاتانی کەنداو و لەوانە عەرەبستان، ئیمارات و بەحرەین، هەموو هەوڵی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامی لە بەردەوامی چالاکییە ئاژاوەگێڕی و دوژمنکارانەکانی.

ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:16:14/11/2019