"حەمید نووری" تۆمەتباری سەرەکی "قەتڵە زنجیرەیەکانی ٦٧" دەستگیر کرا

بە پێی هەواڵیک لە لە ماڵپەڕی ڕەسمی "شۆرای مودیرییەتی گوزار" بڵاو کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٩ی نوامبری٢٠١٩ یەکێک لە تاوانبارانی قەتڵە زنجیرەیەکانی ساڵی ٦٧ی هەتاوی ئێران، لە سنووری " ستۆکهۆڵم"  وڵاتی "سوئد"  دەستگیر کراوە و دوای لیکۆڵینەوە و دڵنیا بوون لە کار و تاوانەکانی ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەزەڵوەر ناونیشانی بڵاو کرایەوە.
"حەمید نووری" یاریدەدەری دادستانی قەزایی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی بووە کە لە ئێران بە "گرووپی مەرگ" دەناسرێن. ناوبراو ئەو کات بە ناوی خوازیاری "حەمید عەباسی" لە لێژەی مەرگی زیندانی گەوهەردەشت بەشدار بووە.
دوکتور "کاوە موسەوەی"  قازی دادگای "لاهە" و ڕاوێژکاری یاسایی  "شۆرای مودییریەتی گوزار" (ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی تێپەڕینی لە کۆماری ئیسلامی) لە یەکەمین زانیارییەکانی سەبارەت بە دەستگیر کردنی "حەمید نووری" یەکێک لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی قەتڵە زنجیرەیاکی ساڵی ٦٧ کە بە "عەباسی" ناسراو بووە، ڕایگەیاندوە کە، ڕۆژی ١٧ی ئوکتۆبر لە لایەن کەسێک بە ناوی "ئیرەج مسداقی" لە وڵاتی "سوئد" هەندێک زانیاری سەبارەت بە تاونبارەکە بە من گەیشت و دوای پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی منی هیوادار کرد کە لە ڕێگای یاساییەوە بتوانرێت دەستگیر بکرێت و دواتر کاری پێویست بۆ دەستگیر کردنی "حەمید نووری" ئەنجام درا. موسەوەی لە درێژەدا رایگەیاندوە؛ کە ١٩ی ئوکتۆبر "ئیرەج" لەگەڵ دوو شاهید و قوربانی و بەجێماوانی ڕووداوەکە و پەیدا کردنی بەڵگەی یارمەتیدەر دڵنیا کراینەوە کە بۆ دەستگیر کردنی تاونبارەکە لە چوارچێوەی  "یاسای چاوەدێری جیهانی" لە یاسای نێونەتەوەیی تاوانی جیهانی، بەڵگەی پێویستمان لەبەر دەست دایە.
دوابەدوای ئەوەی کە دڵنیا بوینەوە کە لە ڕیگای یاسایەوە دەکرێت دەستگیر بکرێت، هەوڵەکان بۆ پەیدا کردنی لەسەر هاتوچۆ، چۆنییەتی سەفەرەکانی زانیاریمان دەستکەوت و هەروەها لە ڕێگای کەسانیک لە فڕۆکەخانەی خومەینی تارانەوە کە پێشتر  ڕاسپاردرابوون بۆ پێدانی زانیاری لە ئەگەری هاتنە دەرەوەی تۆمەتبارەکە زانیاریمان پێ بەگەیەنن، ڕۆژی شەممە ٩ی نوامبری ٢٠١٩ زائینی لە فڕۆکەخانەی "خومەینی"  زانیاریان پێ گەیشت "حەمید نووری" بە نیازی سەفەرە بۆ یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی. 
لە دوای هەوڵیکی چڕ و پڕ بۆ دەستگیر کردنی ناوبراو لە کاتێکدا کە ڕۆژی پشوو بە لە ئوروپا توانیم حوکمی دەستبەسەر کردنی تاوانبارەکە بگرم و سەر ئەنجام توانرا لە  ڕۆژی  ٩ی نوامبر تۆمەتبارەکە لە کاتی دابەزین لە فڕۆکەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر بکرێت و داوتر ڕادەستی دادستانی سوئد کرایەوە.
کاوە موسەوەی ڕاوێژکاری بالای شۆرای مودیرییەتی گوزار لە بەشێکی دیکە لە ڕاگەیاندنەکەی دا دەڵێت؛ کاتی هاتنی عەداڵت نزیکەو داوا لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم کە خۆیان ڕادەستی عەداڵەت بکەن تا باری سزا و تاوانەکانیان کەمتر بێتەوە.
"شۆرای مودییریەتی گوزار" (ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی تێپەڕینی لە کۆماری ئیسلامی) ناوەندێکە کە ٢٨ی سێپتامبر بە شێوەی ڕەسمی چالاکییەکانی خۆی ڕاگەیاند و تێیدا چوار ئەندامی کوردی لە لێژنە و کارگرووپەکانی دا هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:48:13/11/2019