بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە بەرە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەر هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لەسنووری "بانە" کۆڵبەران دەدەنە بەر دەستڕێژی گولە کە لەئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی "تاهیر حوسێنی" خەڵکی ئاوایی "سەدبار"ی سەربە شاری "بانە" گیانی لەدەستدا.
جێگەی باسە لەماوەی ٧ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە.
ئهم بابهته 126
جار خوێنراوهتهوه