بریندار بوونی چەند کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار

بریندار بوونی چەند کۆڵبەرێک لە سنوری پیرانشار
بەپێی هەواڵێک کە بە ئاسۆی ڕۆژڵات گەیشتووە؛ شەوی دووشەممە ڕێکەوتی ی ۲۰خەزەڵوەر هێزە نیزامییەکانی  کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی "شاخەڕوخاو" سەربە شاری پیرانشار کۆڵبەران  دەدەنە بەر دەستڕێژی گولە کە لە ئاکامدا چەند کۆڵبەرێک برینداربوون .
ناوی دوو کەس لەو کۆڵبەرانە بەم شێوەیە ڕاگەیاندراوە؛ "سیروان سەعادەتنیا"خەڵکی ئاوایی دلاوان و "کەماڵ "خەڵکی ئاوایی بادیناوێ".
جێگەی باسە ئەوکۆڵبەرانە بەمەبەستی چارە سەر ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراون و ناسناوی کۆڵبەرەکانی تر تاکو ئێستا بۆ ئاسۆی ڕۆژهەڵات ڕون نەبوەتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:11:12/11/2019