ورمێ/ زیندانییەک لە زیندان گیانی لە دەست دا

ورمێ/ زیندانییەک لە زیندان گیانی لە دەست دا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات، بەندکراوێک لە زیندانی ورمێ بە هۆی بەرپرسیارنەبوونی بەرپرسانی بەندیخانە و پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی خۆی لەدەست داوە.
ڕۆژی یەکشەممە١٩ی خەزەڵوەر، "مرعان خەموئی"خەلکی گوندی "کلان کانی تەرەگوەڕ" سەر بە شاری ورمێ کە لەساڵی ٩٤ەوە بە تۆمەتی "کوشتن" لە بەندیخانەی ورمێ دا بووە، بە هۆی تووندتر بوونی نەخۆشیەکەی بۆ بێهداشتی زیندان ڕایدەگوێزن و لە کاتی چاوەڕوانی بۆ گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە لە سەعاتی ٩ی شەو گیانی لەدەست دەدات.
ئەمە بۆ یەکەمین جار نییە کە بەندکراوێک لە زیندان بەهۆی بەرپرسیار نەبوون و پێدانەگەیشتنی بەرپرسانی بەندیخانە گیانی خۆی لەدەست دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:15:11/11/2019