ڕۆحانی؛ خەڵک ئەگەر بێکارن خۆیان تاوانبارن!

ڕۆحانی؛ خەڵک ئەگەر بێکارن خۆیان تاوانبارن!
لە سەفەری چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕۆحانی بۆ ئوستانی یەزد هەندێک لە خەڵکی ئەو ئوستانە لە ناڕەزایەتی بە بێکاری و بارودۆخی نالەباری ناوچەکەیان بە درووشمی جۆراوجۆر دژی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و دڕاندنی وێنەکانی ڕۆحانی ناڕەزایەتی خۆیان بە بارودخی ئێستا ئێران دەربڕی.
ڕۆحانی لە کۆبونەوە لەگەڵ شۆرای ئیداری ئوستانی یەزد لە ولامی ناڕەزایەتییەکان وتی؛ ئەگەر خەڵک ئەمڕۆکە لە ئێران بێکارن، خۆیان تاوانبارن. ئەگەر بیانەوێت کار بکەن چی زۆرە کار! ئەوەش بڵێم کە ئەرکی دەوڵەت دابین کردنی کار نییە بۆ خەڵک. 
بە پێی ئامارەکان سندووقی نیونەتەوەیی دراو گەشەی ئابووری لە ساڵی ٢٠١٩ چاوەڕوان دەکرا ٦٪ بچووکتر بێتەوە، بەڵام لە ڕاپۆرتی نوێی ئەو ڕێکخراوەیە بچووکبوونەوەی ئابووری ئێران پلەی ٩.٥٪ شکاند. وڵاتی ئێران سەرەڕای داهات و دەوڵەمەندی بە سامانە سەر زەمینی و ژێر زەمینییەکان، بە هۆی سیاسەتە هەڵە و پرۆژە زیانبار و شەڕەگێزییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زومرەی هەژارترین وڵاتانی جیهاندایە. بە پێی ئامارە ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ٣٦ میلیۆن کەس لە ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. 
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ئاماری کۆماری ئیسلامی ئیلام و کرماشان (دوو ناوچەی گەورەی کوردستانی ڕۆژهەڵات) پلەی ٣٩٪ ڕێژەی بێکارییان لە ئێران دا هەیە. 
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی گەورەترین تاڵانگەری سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران، بەڵام ئەمڕۆکە ڕووحانی بەوپەڕی ڕوو هەڵماڵدراوەییەوە پرسی بێکاری دەخاتە ئەستۆی خەڵک. ئەمە لە کاتێک دایە خولقاندنی دەرفەتی کار ئەرکی سەرەکی دەوڵەتانە لە هەر وڵاتێک دا.

ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:13:11/11/2019