تایمز: ئێران بەرپرسی هەڵسووکەوتی توندووتیژ لەگەڵ خۆپیشاندەرانی عێراقیە

تایمز: ئێران بەرپرسی هەڵسووکەوتی توندووتیژ لەگەڵ خۆپیشاندەرانی عێراقیە

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن، لە ڕاپۆرتیکدا وتی کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەوڵەتی عێراقی تۆمەتبار کردووە کە بە وەرگرتنی بڕیار لە ئێران، دەستی داوەتە دامەزراندنی باروودۆخێکی تۆقێنەر و هەڵسووکەوتی توندووتیژ لەگەڵ خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی فیشەکی ڕاستەقینە بە دژی خۆ پیشاندەران.
هێزی پۆلیس و دامەزراوە ئەمنیەتییەکانی عێراق و بەوتەی هەندێک سەرچاوە، هێزەکانی سەر بە ئێران کە بێ هیچ پۆستێک بەشێک لەوانن لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی کۆتایی هێنانی بە ناڕەزایەتییە بەربلاوەکانی عێراقیان گرتووتە بەر.
جێنین هێنیس-پلاس چائێرت، نوێنەری تایبەتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق وتی: "هەموو ڕۆژێک ڕاپۆڕتی کوشتن، دزین، دەستبەسەر کردن و توندوتیژیمان پێ دەگات. 
لە دەسپێکی ناڕەزایەتییەکان تاوەکوو ئێستا لانیکەم ٣٠٠ خۆپیشاندەر بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەکان کوژران کە بە پێی ڕاپۆڕتەکان، جیا لەوەش شەوی یەکشەممە، ١٢کەسی دیکەش کوژراون.
قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسی ئەو هێزانەی کۆماری ئیسلامییە لە عێراق کە خۆپیشاندەرانی عێراقی سەرکوت دەکەن. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە لە لووتکەی کۆبوونەوە ئەمنییەتییەکانی عێراق قاسمی سلێمانی ئامادە بووە و تەنانەت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی ئەو وڵاتەش کۆبوونەوەی کردووە. 
خۆپیشاندەران خوازیاری گۆڕینی دەوڵەتی ئێستا لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ و شارەزا و گرێدراونەبوون بە هێزەکانی ژێر چاودێری کۆماری ئیسلامین و بەشداری لایەنە سیاسییەکانی دیکە لە عێراق بە ڕاگرتنی باڵانسی دەسەڵاتن.
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی عێراق، خۆپیشاندەران چەندین جار هێرشیان کردووتە سەر باڵوێزخانە و کونسولگەری کۆماری ئیسلامی لە عێراق و درووشمیان بە دژی ڕیبەرانی سیاسی ئێران داوە و هەروەها خوازیاری کۆتایی پێهینانی دەستێوەردان و کەڵەواژووگرتنی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەیانن.
خۆپیشاندەران لەو بڕوایەدان کە دواکەوتوو بوون و دۆخی ناسەقامگیری ئابووری و ئەمنییەتی لە عێراق، بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامییە لە عێراق. ئێران نایەوێت عێراق وەک ئۆلگوو و مۆدێلێک لە ئاسوودەی و ئاسایش بۆ خەڵکی ئێران دەربکەوێت و بەردەوام دەیەوێت عێراق لە تەنگەژە و دۆخی ناسەقامگیردا بمێنێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:38:11/11/2019