ئەلئحواز/ناڕازایەتی بە مەرگی گوماناوی حەسەن حەیدەری پێی نایە بۆ ٢ هەمین ڕۆژی خۆیەوە

ئەلئحواز/ناڕازایەتی بە مەرگی گوماناوی حەسەن حەیدەری پێی نایە بۆ ٢ هەمین ڕۆژی خۆیەوە
 بە پێی هەواڵەکان؛ خەڵکی شارەکانی "شادگان" و "ئەحواز"  لە ناڕەزایەتی بە مەرگی گوماناوی شاعیر و چالاکوانی نەتەوەیی عەرەب "حەسەن حەیدەری" بۆ ٢هەمین ڕۆژی بەردەوام خۆپیشنادانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
خەڵکی ئەو ناوچانە بە بەستنی شەقام و کۆڵانەکانی "شادگان" و "ئەحواز" و درووشمی جۆراوجۆر تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی بەردەوامن.
 خۆپیشاندەران لەو بڕوایەدان؛ کە مەرگی حەیدەری پیلانی ئیلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بووە.

ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:33:11/11/2019