کرێکارانی شارەوانی شاری سنە ٣ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتوە

کرێکارانی شارەوانی شاری سنە ٣ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتوە

 

بە پێی هەواڵەکان، کرێکارانی شارەوانی شاری سنە ٣ مانگە حەقدەستیان وەر نەگرتووە و لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ بەڵێن یا وڵامێکیان بۆ پێدانی حەقدەستەکانیان پێ نەدراوەو ئیستا لە بارودۆخێکی خراپی ئابووری ژیان بەسەر دەبەن.

سەبارەت بەم هەواڵە کە پێشتر لە ئاسۆی ڕۆژهەڵات بڵاومان کردەوە کرێکارانی شارەوانی شاری "مەریوان" زیاتر لە ٧ مانگە حەقدەستیان وەر نەگرتوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە وڵاتە دژە کرێکارییەکانی جیهانە کە بە یاسا کرێکاران دەچەوسێنێتەوە و جیا لەوەش هەموو سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران لە پێناو پرۆژە گوماناوی، شەڕەنگێزی و ئاژاوەگێڕییەکانی بە تاڵان و تاراج دەبات و جگە لە بێ مافی و دۆخی خراپی ژیان و گوزەران هیچ دیارییەکی دیکەی بۆ خەڵكی ئێران پێ نەبووە

ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:24:11/11/2019