بانە/ تەقە لە کۆڵبەرانی کوردی سەر سنوور کرا

بانە/ تەقە لە کۆڵبەرانی کوردی سەر سنوور کرا


شەوی یەکشەممە ١٩ی خەزەڵوەر هێزە نیزامییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە سنووری "بڕوێشکانی" سەر بە شاری "بانە" هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران دەستیان بەسەر بارەکانیاند گرت.

بە وتەی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە شاری بانە؛ هێزێکی بەرچاوی ئەمنیەتی و نیزامی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە جێگیر بوون و کۆڵبەرەکان لە لایەن هێزە نیزامییەکان تەقەیان لێ کراوە و تا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە هەندێک لە کۆڵبەرەکان لە خاکی عێراق ماونەتەوە و ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ ئێران نییە.

سیاسەتە هەڵاواردنەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە ناوچە کوردستانییەکان و دیدی ئەمنیەتی و دواکەوتوو ڕاگرتنی بە ئەنقەستی ئەو ناوچانە لە باری ئابوورییەوە، خەڵکی ناچارکردووە بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانی خۆیان، ڕوویان کردووەتە کاری تاقەت پڕوکێن و پڕ مەترسی کۆڵبەری لە سەر سنوورەکان.

سیاسەتێکی دوژمنکارانە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دژی خەڵکی کوردستان ڕەچاو کراوە، لە لایەکەوە بە دوواکەوتوو ڕاگرتنی ناوچە کوردستانییەکان و نەبوونی خزمەتگوزاری و سەرمایەگوزاری لەو ناوچانە ناچاریان دەکەن ببن بە کۆڵبەر و لە لایەکی دیکەوە بەناوی بەرەنگاری دژی قاچاغی کاڵا ڕۆژانە دەیان دەنە بەر دەستڕێژی گوللە و دەیان کوژن و کەم ئەندامیان دەکەن

ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:14:11/11/2019