سەرکەوتنی ژنێکی کرماشانی لە فستیڤاڵی نێونەتەویی شانۆی دەربەندیخان

سەرکەوتنی ژنێکی کرماشانی لە فستیڤاڵی نێونەتەویی شانۆی دەربەندیخان


"نەستەرەن جەوادینیا" خانمە ئەکتەری کرماشانی لە فستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام کە لە شاری "دەربەندیخان"ی کوردستانی باشوور خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی پێ بەخشرا.
 پێ بەخشرانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بە "نەستەرەن جەوادینیا" بە هۆی ڕۆڵگێڕانی بوو لە شانۆی "دەکرێت گورگ نەبین".
ئەم شانۆیە لە دەرهێنانی "مورتەزا ئەسەدی" و نووسینی "وەحید خوسرەوی"ـیە کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە لەم فێستیواڵەدا بەشدارییان کردووە. 
شایان باسە کە فێستیواڵی شانۆی سەرشەقامی دەربەندیخان، فێستیواڵێکی نێودەوڵەتییە و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهانەوە گرووپی شانۆیی لەم فێستیواڵەدا بەشدارییان کردووە.

ئه‌م بابه‌ته 55 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:17:04/11/2019