فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە هەموو کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکان دوور خرایەوە

فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە هەموو کێبەرکێ نێودەوڵەتییەکان دوور خرایەوە

کومیتەی ئینزباتی فێدراسیۆنی جیهانی جۆدۆ بڕیاری کۆتایی خۆی دەربارەی بێ بەشکردن و دوور خستنەوەی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران ڕاگەیاند و وتی کە ئەم فێدراسیۆنە لە هەموو کێبەرکێکان دوور خراوەتەوە. 
فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی جۆدۆ ٢٧ی خەرمانان ڕایگەیاندبوو کە فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران بە هۆی "پێ دۆڕاندن"ی زۆرەملی بە سەعید مەلایی لە ژاپۆن بۆ کاتێکی نادیار جگە لە کێبەرکێ جیهانییەکان "لە بەشداری هەموو چالاکییە کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژێر کۆمەلەی فێدراسیۆنی نیونەتەوەیی و یەکێتییەکانی ئەو" بێ بەش دەبێت.
ئەم فێدراسیۆنە ڕۆژی سێ شەممە، ٣٠ خەرمانان ئەم بێ بەشکردنەی "بێ ئەملاو ئەولا" ڕایگەیاند و لە توێی ڕاگەیاندنێک دا باسی کردووە؛ "بە دوای ئەو ڕووداوانەی کە لە میانەی کێ بەرکێ جیهانییەکانی جۆدۆی تۆکیۆ ٢٠١٩، هەڵپەساردنی کۆتایی فێدراسیۆنی جۆدۆی ئێران لە هەموو کێبەرکێکان.... پەسند کرا."

ئه‌م بابه‌ته 159 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:03:23/10/2019