پیرانشار/ خەڵک نانیان دەست ناکەوێ

پیرانشار/ خەڵک نانیان دەست ناکەوێ
بە پێی هەواڵەکان لە شاری پیرانشاری کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە، خەڵکی ئەو شارە ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ی ڕەزبەر ١٣٩٨ی هەتاوی نانیان دەست نەکەوتووە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، نانەواخانەکانی شاری پیرانشار بە هۆی نەبوونی ئارد بە پێی پێویست بۆ دروست کردنی نان، نەیانتوانیوە نان بکەن و زۆربەی خەڵکی ئەو شارە ئەمڕۆ نانیان دەست نەکەوتووە. ئەمە لە کاتێک دایە کە ئێران لە بواری بەروبوومە کشت و کاڵییەکان و لەوان گەنم، لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهانە. 
کۆماری ئیسلامی ئێران بە یارمەتی پێ پاساوی بۆ گرووپ و وڵاتانی هاوپەیمانی ئیدئۆلۆژی خۆی بۆتە هۆکاری سەرەکی هەژاری و نەداری خەڵکەکەی خۆی. 
لە کاتێک دا کە خەڵک لە ئێران و بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکان نانیان دەست ناکەوێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ نرخی نان لەو وڵاتە دوو بەرابەر و چەند بەرابەر دەبێتەوە، لە وڵاتێکی وەک سورییە، نان بە خۆڕایی بە خەڵک دەدات. 


ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:47:21/10/2019