وتەکانی هاوڕێ «ناهید بەهمەنی» بەرپرسی کەیسی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران، لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی بۆ پاش تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی ئێران


وتەکانی هاوڕێ «ناهید بەهمەنی» بەرپرسی کەیسی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران، لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی بۆ پاش تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی ئێران



"من و باقی هاوکارانم لە بەشی کارگرووهی هەڵاواردنی نەتەوەیی باوەڕمان بە سیستمێکی فێدراڵی لە ئیرانی فرە نەتەوە هەیە. سیستمێک کە بە ڕەتکردنەوەی ناوەندگەرایی و بە دابەشکاری دەسەڵاتی هاوسەنگ، بوار بۆ باڵاسنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە خۆش دەکات."






وێڕای سڵاو، مایەی شانازییە کە ئەمڕۆ لەم کۆڕەدا دەتانبینمەوە لەم ڕووداوە مێژووییە لە ژیانی ئێران و ئێرانییەکاندا.
من وەک بەرپرسی گرووپی پرسی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران لێرە لە خزمەتتاندام. ڕەنگە وتەکانی من تا ڕادەیەک لەگەڵ باقی وتاری وتاربێژانی پێشوو جیاواز بێت. من تێدەکۆشم زۆرتر کار و چالاکییەکانی خۆمتان پێ دەناسێنم لە چوارچێوەی ستراتێژی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی (شورای مدیریت گذار). ڕژیمە یەک لە دوای یەکەکانی دەسەڵاتدار لە ئێران لە ماوەی ٩٠ ساڵی ڕابردوو بە ڕوانین و سیاسەتی هەڵاواردن و جیاکاری پێگەیەکی نزمتریان لە بوارەکانی سیاسەت، ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ نەتەوە جیاجیاکانی ئێرانیان لە پانتایی وڵاتێکی چەند کولتووری وەک ئێران لە بەرچاو گرتووە. شایانی باسە کە ئێران لە نەتەوە و ئیتنیکی جیاجیا پێک هاتووە کە هەموومان گەلانی ئێران پێک دێنین. ساڵانی ڕابردوو بەر لە دەیەی پەنجا و شەستی زایینی زۆرێک لە وڵاتە کۆلۆنیالیستییەکان بەشێکی بەرچاویان لە دەسەڵاتی خۆیان دایە وڵاتە داگیراوەکان، چۆنە کە لە وڵاتێک و لە یەکەیەکی جوگرافیایی شایەتی بێ مافی و بێ دەسەڵاتی خەڵکانی خاوەن زمان و کولتوری جیاواز ببین کە بەر لە نیوەی حەشیمەتی کۆمەڵگای ئەو وڵاتە پێک دێنێت؟! بیرۆکەی قۆرغ کردنی دەسەڵاتی سیاسی لە فرەنەتەوەیی ترین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیتر سەردەمی بەسەر چووە. دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە ساڵانێکی سالە بە شێوەی سیستماتیکی و یاسایی مافی گەشە کردن و گەیشتن بۆ پلە بەرزەکانی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتیان لێ زەوت کراوە، لە بەڕێوەبەرایەتی و لە ئابووری کە لە بنەماکانی کۆمەڵگایەکی مودێڕنن. لە گەشە و ئاوەدانی و سەرمایەگوزاری کەمترین دەرفتیان لە بەردەست دایە، بە هۆی ڕوانینی ئەمنییەتی کەمترین ئاماریان لە وەرگیرانیان لە زانستگاکان و خوێندنی باڵا هەیە، بەڵام پشکیان شێریان لە ژوورە تاکە کەسییەکان و ئەشکەنجەی ڕژیم هەیە.

کاریگەرییەکانی لەمێژینەی ستەمی نەتەوایەتی و گەیشتن بە بەشداری هەمەلایە، بە بڕوای ئێمە و شایەتی مێژوو، دامەزراوە ناوچەییەکان کە بە دروستی لە بەڵگەنامەکانی شورای مودیرییەتی گوزار ئاماژەی پێکراوە -ئەوە دامەزراوە ناوچەییەکانن کە دابەشکاری دەسەڵات بە شێوەی هاوسەنگ لە نێو خەڵکانی ئەم وڵاتەدا ڕێک دەخەن و ئاستێکی بەرز لە بواری دەستڕۆیشتووی و بەشداری لە نووسینەوەی چارەنووسی خۆیان خۆش دەکات و لە ڕەهەندی هەڵاواردن و پەراوێز خستن و پێگەی پلە دوویان کەم دەکاتەوە و سەرئەنجام پێوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵک لە یەکتر نزیکتر دەکاتەوە. ڕۆڵێکی بەرین لە وڵاتانی جیهان کەڵک لەم سیستمە وەردەگرن کە نە بۆ دەسەڵاتی ناوەندی و نە خەڵکی ناوچە جیاجیاکان ئەمەیان نەکردووە، بەڵکوو گەلێکی ئەزموونی مێژووی دەریدەخەن کە لەو وڵاتانەی کە فرە نەتەوە و فرە کولتورن، هەموو کات پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیان پێ لە جیایی و جیابوونەوە پێ باشترە. دەبێت بڵێم سیاسەتی لامەرکەزی لە وڵاتانی جۆراوجۆر فەلسەفەی تایبەتی خۆی هەیە و بە بڕوای ئێمە بێ گومان لە ئێران ئامرازێک نییە بۆ جیایی، بەڵکوو هەوڵێکە بۆ پاراستنی یەکێتی.

قەدەغە بوونی خوێندن بە زمانی دایکی کە یەکێکی تر لە سیما ناشیرینەکانی هەڵاواردنی نەتەوەییە لە وڵاتی ئێراندا لە سەدەی بیست و یەکدا، کورتییەکی گەورەیە کە نەتەنیا لە فێرکردن، بەڵکوو لە سیاسەتی گشتی و هەروەها لە سەر باری دەروونی و کرداری قوربانیانی ئەم تاوانە کاریگەری خراپ دەبێت و لە کۆتاییدا لە قۆناغەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیش دا پێگەیەکی خوارتر لە کۆمەڵگادایان پێ دەبەخشرێت. دەست پێڕانەگەیشتن بە پەروەردە بە زمانی دایکی -کە خواستێکی سەرەتایی مرۆڤە لە کۆمەڵگا شارستانییەکانی جیهان دا- کە بە داخەوە لە وڵاتی ئێران داواکارییەکەی بە سەرکوت و بێ بەش کردن، گرتن و ئەشکەنجە وڵام دەدرێتەوە.

پێشێلکردنی مافێکی سەرەتایی و حاشاهەڵنەگری دێمۆکراتیکە کە لە درێژ ماوەدا بووەتە ژینۆسایدی کولتووری. دەبینین تەنانەت لە وڵاتانی پێشکەوتوو و شارستانی جیهانی کە میوانداری ئێمە تاراوگەنشینەکانن، زیندوو ڕاگرتنی زمانی دایکی پرسێکی جێی سرنجە و بوودجە و هێزی زۆری بۆ تەرخان دەکەن تا بێ ڕێزی بە بەها کولتوورییەکانی ئێمە نەکرێت تا منداڵەکانمان لەگەڵ پاشهاتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم کورتهێنانە لەم کۆمەڵگایانەدا بەرەوڕوو نەبنەوە.

بەداخەوە قسە کردن دەربارەی ئەم جیاکاری و هەڵاواردنانە لە ڕوانگە و بیری گشتی و جێی داختر لە هەمووان لە تێگەیشتنی ڕۆشنبیران و بەشێک لە سیاسییەکانی ئێران کە ئیدیعای پێڕەوی لە بەها جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بۆتە تابۆیەکی ئەمنییەتی کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەربارەی ئەم بابەتە لە بەرژەوەندی دا نابینن و بەردەوام ئێمە مانانی چالاکانی دەستەبەر کردنی مافی نەتەوەیی لە ئێران بەر لە هەر دەرفەتێک بۆ ئەوەی بتوانین داواکارییە مافی مرۆڤییەکانمان بنووسینەوە و بڵێین، پێشتر تۆمەتی ناسراوی جیاییخوازیمان دەدرێتە پاڵ و لە هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێکی شارستانیانەی بیروڕا لە ڕۆشنگەری لەم بارەیەوە، خۆمان لێ دەدزنەوە. ئەم جۆرە خوێندنەوە و بیرکردنەوەیە لە هەندێک کاتدا ئەم هێرشە بێ بنەمایە وەها بۆتە شتێکی ئاسایی دیالۆگ و بووەتە باو کە بەردەوام ئێمە بەناچار و لایەنی بەرامبەر بە ئەنقەست لە پرسی سەرەکی و مرۆییانەی ئەندێشەکەمان دوور دەخاتەوە و لە ئەنجام دا بە بێ باسێکی ڕاستەقینەی کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک، دوو لایەن بە بێ پێشکەوتن لەم پرسەدا بە ناحەق و ناڕەوا دەمانخاتە دۆخی سکاڵاکار و تۆمەتبار و لە بەرامبەردا بەرهەمهێنەرانی ئەم جۆرە لە بیرکردنەوەی جیاوازیکارانە و دوژمنکارانەیە، دڵخۆش دەکات.

لەمە ئەولاتر زۆر جار لە سەرەتای پێکهاتنی دامەزراوەیەک کە تێیدا کەسایەتییەکی چالاکی نەتەوەیی هاوکاری دەکات، کۆی پێکهاتەکە دەچێتە ژێر پرسیار و دەبێتە ئاماجی هێرشی ناڕەوا و بە گومان و بێ متمانەییەوە سەیر دەکرێت لە کاتێکدا کە لە هەموو شوێنێک جیهان پێکهاتنی وەها ئۆرگانیزاسیۆن و ڕێکخراوەیەک کە ببێتە چەتری کۆکردنەوەی هەموو نەژاد و نەتەوەیەک دەبێتە مایەی دڵخۆشی، مەیل و متمانە بۆ کارێکی جیددی و کاریگەر زۆرتر دەکات، نەک ئەوەی بە دیدی شک و گومان و بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی بێ بنەما لەمپەر بۆ دروست بکەن، کە بە داخەوە ئەم ڕۆژانە ئەنجوومەنی تازە دامەزراوی شورای مودیرییەتی گوزاریش لەم هێرش و تۆمەت و هاوکاری نەکردنە بێ بەری نەبووە و تەنانەت بوونی ئێمە مانانیان لەم ئەنجوومەنە پێ قبووڵ نەکراوە و کراوە بە هۆکاری هاوکاری نەکردن و خۆبەدوور گرتن لە ئەنجوومەنە و هۆکاری پەیوەست نەبوونیشیان بەم ئەنجوومەنە گەڕاندۆتەوە بۆ ئەم هۆکارە. ئەمە لە حاڵێکدایە جارێکی تر تێکۆشەرانی غەیرە فارس بوونەتە پاشنە ئاشیلی یەکێتی و ئیدامەکاری ئۆپۆزیسیۆنی دەکرێتە ئاماج و دیواریان لە هەموو ڕەوتە خۆپەرەستە نەسازە و بێ پێگەکان، کورترە.

بە قەولی حافزی شێرازی کە دەڵێت؛ لە بازنەی بەش دۆخ وەهایە! لە وەها دۆخێکدا سەرەڕای تێپەڕاندنی درێژماوەترین تاراوگەنشینی مێژووی سەردەم هێشتا لە هەنگاوی یەکەمین.

خاڵێكی دیکە کە سەرەڕای دەق و بەڵگەنامە و ڕوانگەکانی شورای مودیرییەتی گوزار کە باسێک لە سیستمی فیدراڵیستی ئێرانیش نەکراوە، بەڵام بەشێکی بەرچاو لە خواست یاسایی و بەڕێوەبەرایەتی و کولتوورییەکانی نەتەوە و ئینتنیکەکانی ئێران لەم دەقانەدا جێکراوەتەوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانەش من و باقی هاوکارانم لە بەشی کارگرووهی هەڵاواردنی نەتەوەیی باوەڕمان بە سیستمێکی فێدراڵی لە ئیرانی فرە نەتەوە هەیە. سیستمێک کە بە ڕەتکردنەوەی ناوەندگەرایی و بە دابەشکاری دەسەڵاتی هاوسەنگ، بوار بۆ باڵاسنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە خۆش دەکات و پێش دەگرێت بە جیایی. بەڵام ئەم سرنجە بە جێیەی شورای مودیرییەتی گوزار دەربارەی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران کە لە بەڵگەنامە بنەڕەتییەکانی ڕەنگی داوەتەوە، جێی دەستخۆشییە. هەنگاوێک کە لە کولتووری سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە تاراوگە ئاسان و جێکەوتوو نییە، بەڵام بوونی وەها پەسندکراوەگەلێک بواری بۆ هاوکاریمانی لەگەڵ ئەم دامەزراوەیە خۆش کردووە. هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی جۆراوجۆری و فرەچەشنی کۆمەڵگای ئێران لە خۆی دا دەنوێنێت و هیواخوازین کە بتوانین لە داهاتوودا ببێتە مایەی ڕاکێشانی متمانە و پشتیوانییەکی بەرینتر لە سیاسەت و پرۆژەکانی ئەنجوومەنەکە لە لایەن گرووپ و چالاکانی دیکە.

سیستمی نەبوونی ناوەندگەرایی لە دەسەڵاتی ئێرانی فرەڕەنگ، پرسی جێخستنی دیمۆکراسی هەموارتر دەکات. پێوەندی دەوڵەت و خەڵک لە یەکتر، نزیکتر دەکاتەوە و سەقامگیری و ئەمنییەت تا ئاستێکی بەرز گەرەنتی دەکات. بەشداری لە دیاریکردنی چارەنووس بە جۆرێک کە هەمووان بتوانن بە شێوەی یەکسان تێیدا پشکدار بن، ئاسانتر دەکات.

ئێرانی یمۆکرات و سیکۆلاری داهاتوو ناتوانێت بەرامبەر بەم ستەمانە بێ بایەخ بێت.


ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:26:07/10/2019