پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر، پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە بە ناوی کاک سدیق زارعی، ناسراو بە سدیقی خەلیفەی میرزا، خەڵکی گوندی لاوێسانی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی پیری و نەخۆشیی، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە کۆڕی هاوڕێیان و بنەماڵەکەی کرد.

کاک سدیق، سیمای ناسراو، خۆشەویست و جێ متمانەی خەڵکی ناوچەی مەریوان و دۆستان و هاوڕێیانی کۆمەڵە بوو، کاک سدیق لە ساڵەکانی دەیەی شەست، لە زۆربەی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان بەشدار و دەور و ڕۆڵێکی چالاکی بووە.

لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک سدیق و خەڵکی تێکۆشەری ناوچەی مەریوان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:39:03/10/2019