بە هۆی پێکدادانی دوو ماشین لە ڕوانسەر، شەش کەس بوونە قوربانی

بە هۆی پێکدادانی دوو ماشین لە ڕوانسەر، شەش کەس بوونە قوربانی
بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ٨ی ڕەزبەر، بە هۆی پێکدادانی دوو ماشین لە نزیک گوندی بەدرئاوای سەر بە شاری ڕوانسەر، چوار ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لە دەستدا و دوو کەسیتریش برینداربوون کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

ناسنامەی کوژراوەکان بریتین لە: "موعتەسەم فارسی"، پەروین ئەمینی"، نایف فارسی و سیفەدین فارس.

جێی باسە، خراپی ڕێگاوبانەکان لە ئێران و بە تایبەت کوردستان و هەروەها خراپی جۆری ئۆتۆمبێلەکان هۆکاری سەرەکیی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانەن.

ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:58:01/10/2019