پێنس؛ پەمپێئۆ دەربارەی کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر عەرەبستان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە

پێنس؛ پەمپێئۆ دەربارەی کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر عەرەبستان سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە


ئاسۆی ڕۆژ/ مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەممە بەرەو عەرەبستان وەڕێ کەوتووە تا دەربارەی چۆنییەتی کاردانەوە نواندن بە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە گفت و گۆ بکات.

پێنس ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خەرمانان لە دامەزراوەی هریتچ لە واشینتۆن وتاربێژی کرد و بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتە یەکگرتووەکان سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەڵگەنامەکانە کە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان تاوتوێ بکات و وتی؛ ئەمریکا ئامادەیە بەرگری لە بەرژەوەندییەکان و هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە پاش تاوتوێ کردنی بەڵگەنامەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕۆژانی داهاتوو باشترین بڕیار بۆ کاردانەوە نوواندن لەو بارەوە دەردەکات.

کاتژمێرێک لەمەوبەر هەواڵنێری سی بی ئێس لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاییەوە ڕایگەند کە هێرشەکان لە باشووری خاکی ئێرانەوە لە ڕێگەی نزیکەی ٢٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی جۆری کروز هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستانی سعوودی.



ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:47:17/09/2019