پەمپێئۆ؛ ئەمریکا ئامادەی ئەنجامی هەر کارێکە، بۆ پێشگیری لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

پەمپێئۆ؛ ئەمریکا ئامادەی ئەنجامی هەر کارێکە، بۆ پێشگیری لە دەست پێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفزیۆنی فاکس وێڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی ئێران بۆ بەزاندنی سنووری بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتننامەی ناوکی هاوینی ١٣٩٤ وتی کە کۆماری ئیسلامی هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات و ئەمریکا هەرکارێکی پێویست بۆ ئەم ئامانجە ئەنجام دەدات. 

مایک پەمپێئۆ لە وڵامی پرسیارێکی پێشکەشاری پرۆگرامەکە دەربارەی ئێران بۆ کەڵک وەرگرتنی لە سانتریفیوژە پێشکەوتووکان بە مەبەستی پیتاندنی یۆرانیۆم، زیاتر لەو سنوورەی بۆی دیاریکراوە لە بەرجامدا وتی؛ هەروا کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتوویەتی، ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات.


ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:57:09/09/2019