ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی دژی “تۆڕی نەوتی سپای قودس” ڕاگەیاند

ئەمریکا کۆمەڵێک گەمارۆی نوێی دژی “تۆڕی نەوتی سپای قودس” ڕاگەیاند

ئەمریکا ١٥ میلیۆن دۆلاری خەڵات بۆ زانیاری دەربارەی سەرچاوە داراییەکانی سپای پاسداران دیاری کردووە




برایان هۆک، بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی خەرمانان، ڕایگەیاند کە ئەمریکا "تۆڕێکی گواستنەوەی دەریایی نەوتیلە ژێر "ڕاسپاردەی سپای قودس، لقی دەرەوەی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی خستۆتە لیستی گەمارۆکانییەوە.

 

ئەمریکا لە بەیاننامەکەی خۆیدا ئەم تۆڕەی بە  تۆڕی "نەوت لە خزمەت لە تیرۆریزموەسف کردووە

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆیتێرز، گەمارۆ نوێکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بواری گواستنەوەی نەوت بۆ دەرەوە لە ئێران ١٦ کۆمپانیا و ١٠ کەس و لەوانە وەزیری نەوت، ڕۆستەم قاسمی و کوڕەکەی و ١١ نەوتهەڵگری، خستە ناو لیستی گەمارۆکانییەوە.

محەمەدڕەزا ئەکبەری ( لە پێوەندی لەگەڵ ڕۆستەم قاسمی)، شەمسوڵڵا ئەسەدی (لە پێوەند لەگەڵ عەلی قەسیر)، مەحموودی ئەشتەری (لە پێوەند لەگەڵ عەلی قەسیر)، مورتەزا قاسمی (لە پێوەند لەگەڵ ڕۆستەم قاسمی)، زەفەر ئەنیس شارۆمەندی ئیماڕاتی (لە پێوەند لەگەڵ کۆمپانیای کەشتیوانی ١٤ ستارە)، عەلی قەدیر (لەپێوەند لەگەڵ کەشتیوانی خەدیجە)، محەمەد عەلی زەهیر (شارۆمەندی هیندی لە پێوەند لەگەڵ ڕۆستەم قاسمی)، عەلی قەسیر (سارۆمەندی لوبنانی لە پێوەند لەگەڵ ڕۆستەم قاسمی) لە زومرەی ئەو کەسانەن کە خراونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە

بە پێی ماڵپەڕی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، کۆمپانیای ئەفریکۆ لە لوبنان، کۆمپانیای ئاڵمێنیۆم سازی ئەلۆمیکسی لوبنان، کۆمپانیای کەشتیوانی بوشرا لە هیندوستان، کۆمپانیای نەوتی "٥ ئێنریژیی ئیماڕات، کۆمپانیای کەشتیوانی ١٤ ئەستێرەی ئیماڕات، کۆمپانیای هەمراهانی پێشڕەوی ئێران، کۆمپانیای دەریایی هۆکۆلسالی لوبنان، کۆمپانیای گرووپی مێهدی لە هێند، کۆمپانیای بیمەی کیش، کۆمپانیای کەشتیوانی مێهدی لە سەنگاپوور، کۆمپانیای نەغم ئەلحیاتی سوریە، کۆمپاینای پێنتا ئیقیانووسی ئیماڕات، کۆمپانیای تەلاقی سوریە، کۆمپانیای تەوافقی سوریە و کۆمپانیای کەشتیوانی وانیای هێند ئەو کۆمپانیایەن کە خراونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە

ناوی شەش کەشتیش لە پێڕستی نوێدا هاتوون کە بریتین لە؛ بونیتا کوئین، جاسمین، ساراک، سوبار، سۆلان و تور ٢

بە پێی وتەی برایان هۆک ئەم تۆڕەی گواستنەوەی نێونەتەوەیی نەوت لە مانگەکانی ڕابردوودا دەیان میلیۆن بۆشکە نەوتیان گواستۆتەوە

بە پێی وتەی برایان هۆک ئەم تۆڕە بە شێوەی نهێنی سەرقاڵی گواستنەوە و فرۆشی نەوت بوون

ئەم لیستە نوێیە لە کەسایەتی و کۆمپانیاکان کە خراونەتە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، لە کاتێکدا دێت کە وەزیری دارایی فەڕانسە بە مەبەستی خستنەڕووی پێشنیاری فەڕانسە بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەردانی واشینتۆنی کردووە

بە پێی گەڵاڵەی پێشنیاری فەڕانسە، ئێران لە بری ١٥ میلیارد دۆلار، بە بەڵێنەکانی لە بەرجام دا پابەند دەبێتەوە

حەسەن ڕووحانی ئەمڕۆ باسی لەوە کردبوو کە هیوایەکی بە گەیشتن بە ڕیکەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئۆرووپا نییە و ئەمڕۆ یان سبەی وردەکانی هەنگاوی سێهەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام ڕادەگەیەنێت

ئێران لە دوو قۆناغدا پابەندی بە بەڵێنەکانی لە بەرجام کەم کردۆتەوە، ئەم هەڵوێستەی ئێران لە لایەن ئۆرووپا و ڕووسیاوە سەرکۆنە کراوە و داوایان کردووە بە بەڵێنەکانی پابەند بمێنێتەوە. ئێران بۆ کەم نەکردنەوەی پابەندییەکانی داوای ١٥ میلیارد دۆلار دەکات. داواکارییەک کە تائێستا لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت کراوەتەوە

گرژییەکانی نێوان ئێران ئەمریکا، بە دوای ١٥ مانگ لەمەوبەر لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام توند بۆتەوە. ئەمریکا دەڵێت ڕێکەوتننامەی بەرجام گەرەنتی ئەوە نادات کە ئێران دوای ساڵی ٢٠٢٥ دەستی بە چەکی ناوکی نەگات و پێویستی ڕێکەوتنێکی دیکە بکەین. ئێران ڕازی نییە. ئەمریکا بۆ ڕازی کردنی ئێران بە داواکارییەکەی کۆمەڵێک گەمارۆی جەرگبڕی لە دوو کەرتی نەوت و سیستمی بانکی دژی ئێران خستۆتەکار

بە پێی ئامارەکان ئێران لە مانگ دا لە نێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هەزار بۆشکە نەوت لە ڕۆژ دا دەفرۆشێت. ئامانجی ئەمریکا بریتییە لە بە سفر گەیاندنی فرۆشی نەوت، کە سەرچاوەی گرنگی ئێرانە بۆ پشتیوانی کردنی لە تیرۆریزمی نێودەوڵەتی.



 


ئه‌م بابه‌ته 222 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:56:04/09/2019