فەڕانسە وردەکاری گەڵاڵەکەی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند

فەڕانسە وردەکاری گەڵاڵەکەی بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ڕایگەیاند کە وت و وێژەکان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆ کڕینی نەوت بەردەوامە، بەڵام ئەم بابەتە لە کۆتایی بەندە بە مەرجی ڕازی بوونی ئەمریکاوە.

ژان ئیو لۆدریان وتی بابەتەکە ئەمەی کە لە بری وەگەڕخستنەوەی ڕێگایەک بۆ کڕینی نەوت لە ئێران، دەبێت ئەمنییەتی کەنداو پارێزراو بێت و وت و وێژەکان دەربارەی ئەمنییەتی ناوچەکە و هەروەها دۆخی بەرجام پاش ساڵی ٢٠١٥ دەست پێ بکاتەوە

ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە کرد کە گەڵاڵەکە بەندە بە درێژکردنەوەی مۆڵەتی لێخۆشبوونەکان ئەمریکا لە کڕیارانی نەوتی ئێران لە لایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە

ئەم وتانەی وەزیری دەرەوەی فەڕانسە ڕۆژێک پاش گفت و گۆی ١٠ کاتژمیری نێوان نوێنەرانی تاران و پاریس، هاتۆتە ئاراوە

نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی بە سەرۆکایەتی عەباسی عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ کاناسانی فەڕانسەویی کۆبوونەوە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەرپرسانی ئێرانی لە وت و وێژەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فەڕانسەویی خوازیاری ئەوە بوون کە ئەمریکا ئیزنی فرۆشی ٧٠٠ هەزار بۆشکە بدات بە ئێران، بەڵام دۆناڵد ترامپ ئەم داواکارییەکی قبووڵ نەکرد و مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ کڕیارانی نەوتی ئێرانی درێژ نەکردەوە.

ڕۆژی سێ شەممە وەزیری دارایی فەڕانسە بەرەو واشینتۆن وەڕێ کەوتووە تا دەربارەی پێشنیارەکەی فەڕانسە لەگەڵ تیمی ئابووری دۆناڵد ترامپ کۆببێتەوە

واشینتۆن بە دوای هاتنەدەرەوەی لە بەرجام و گەڕاندنەوەی گەمارۆکان، ئیتر مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ کڕیارانی نەوتی ئێرانی درێژ نەکردەوە و بەو ئامانجەی کە بە ئەوپەڕی گوشار، کردارەکانی کۆماری ئیسلامی بگۆڕێت



ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:40:03/09/2019