نەغەدە/ مەرگی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە

نەغەدە/ مەرگی تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەرمانان کاک سەعید شوکری، پێشمەرگەی دێرین و دۆستی بەوەفای کۆمەڵە دڵی لە لێدان کەوتووە و بۆ هەمیشە بە جێی هێشتین.

کاک سەعید لە بنەماڵەیەکی خۆشناوی و شۆڕشگێڕ لە ئاوایی "ئاڵیاوێلە ناوچەی سندووسی سەر بە شاری نەغەدە لە دایک بوو. دوای ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژیمی شا هاتە ناو ڕێزی شۆڕش و وەک لایەنگری کۆمەڵە زۆری خزمەت بە کۆمەڵە کرد دواتر بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.

جێی ئاماژەیە کە کاک سەعید برای هاوڕێی گیانبەخت کردووی کۆمەڵە کاک ئەبووبەکر شوکری بوو. کاک سەعید و کاک ئەبووبەکر و کاک عوسمانی شوکری، ٣ برا بوون کە هەموویان لە تێکۆشەرانی و دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە بوون کە بە داخەوە چەند مانگ لەمەوبەر کاک عوسمانیش دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە جێی هێشتین

هاوڕێ گیانبەختکردوو کاک ئەبووبەکر شوکری، پێشمەرگەیەکی خۆشەویست و خۆشناوی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە و کەسایەتی جێی ڕێزی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکە بوو

بە ناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و شۆڕشگێڕی "شوکریدەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین


٢٠١٩/٩/٢


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:21:02/09/2019