خسرەو ئەڵماسی
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌ره‌ڕای سه‌پاندنی
گه‌مارۆی زیاتر و به‌رده‌وامیدان به گووشاری زۆرینه له سه‌ر كۆماری ئیسلامی
ئێران، ده‌ركه‌ی وتووێژ و گفتوگۆی له سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مۆركردنی رێككه‌وتنێكی
نوێ به كراوه‌یی هێشتۆته‌وه و به به‌رده‌وامی و له بۆنه‌ی جۆراوجۆردا، داوای
له رێبه‌رانی ئێران كردووه ته‌له‌فونی بۆ بكه‌ن یان له‌گه‌ڵی دابنیشن؛ به‌ڵام
پێش له دانیشتن كۆمه‌ڵێك مه‌رج دانراوه كه پێویسته كۆماری ئیسلامی ره‌چاوی
بكات و ئامانجی كۆتایی له دانانی ئه‌و مه‌رجانه ئه‌وه‌یه كه ئێران وه‌ك هه‌ر
حكومه‌تێكی ئاسایی و نۆڕماڵ هه‌ڵسوكه‌وت بكات و كۆتایی به دوژمنایه‌تی چل ساڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بهێنێت و ده‌ركه‌ی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی دیپڵۆماتیك و ئابووری
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت شاراوه نییه كه شۆفێرایه‌تی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له ده‌ست دوو كه‌سایه‌تی دژه
كۆماری ئیسلامیدایه و به‌رپرسانی هه‌ر دوو دامه‌زراوه‌كه، به زمانی تووند و ههڕهشاویانه
به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی دواون و له هه‌موو گوتار و ئاخاوتنهكانیاندا، كۆماری
ئیسلامی‌یان به رژێمێكی تیرۆریست و تێكده‌ر و ئاژاوه‌چی و تاڵانكه‌ری سامانی خه‌ڵكی
ئێران تۆمه‌تبار كردووه و له به‌رامبه‌ردا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له گه‌لانی
ئێران، هیوا و ئاواتی ژیانێكی پێشكه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ریان بۆ خه‌ڵك خواستووه.
هێنانه‌دی ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر و شایسته بۆ
خه‌ڵكی ئێران كاتێك گرنگی زیاتر ده‌گرێته خۆ كه بزانین وڵاتی ئێران خاوه‌نی سه‌رچاوه‌ی
داهاتی زۆری ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وییه، به‌ڵام به داخه‌وه، رێژێمێكی
ئایدۆلۆژیست، به‌شێكی زۆری ئه‌و سامانه بۆ بردنه پێشی ئه‌جێندایه‌كی ئایدۆلۆژیك
و تێكدان و كوشتن و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دیكه خه‌رج ده‌كات و به‌مه‌ش
خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی له هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌چه‌وسێنێته‌وه. له‌وه گرنگتر،
ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه، پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانێتی
له ناوچه‌كه. له به‌ر ئه‌م هۆكارانه، خواستی سیاسیی ئه‌مریكا دوای هاتنه ده‌ر
له رێككه‌وتنه ناوكییه‌كه و سه‌پاندنی زۆرترین رێژه‌ی گه‌مارۆ به سه‌ر كۆماری
ئیسلامی‌دا، هێنانه دی ده‌وڵه‌ت یان حكومه‌تێكی ئاسایی و نۆڕماڵه له ئێران‌دا.
زۆربه‌ی لێكۆله‌ران و شاره‌زایان ته‌نانه‌ت باسیان له شه‌ڕ و گۆڕینی رێژیمیش
كردووه بۆ هێنانه دی ئه‌و ئامانجه.
سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ئه‌مریكا له ویسته‌كانی
خه‌ڵكی ناڕازی ئێران و داوا ره‌واكانیان، له دیمه‌نی سیاسی هه‌نووكه‌ی ئێران‌دا، به‌ره‌یه‌كی
ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆكڕاتیك و به‌هێز و یه‌كگرتوو و فره ده‌نگ و فره ڕه‌نگ له پارته
سیاسییه‌كانی ئێران بوونی نییه كه بتوانن له یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆ ببنه‌وه و ده‌نگی
هه‌موو گه‌لانی ئێران بن و به هه‌بوونی هێزی كوردی له ناو به‌ره‌كه‌دا ببنه جێ متمانه‌ی
ئه‌مریكا. نه‌بوونی ئه‌و ئۆڵترناتیڤه، ئه‌مریكای ناچار كردووه ده‌ركه‌ی گفتوگۆ
له سه‌ر كۆماری ئیسلامی به كراوه‌یی بهێلێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لانیكه‌م بتوانێت
خودی ئه‌و رژێمه ناچار بكات هه‌ڵسووكه‌تی ئاسایی بكات؛ وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه دوای پێشوازیكردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ده‌ستپێشخه‌ڕی
سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری ئێران، هه‌م وه‌زیری
ده‌ره‌وه و هه‌م راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا له لێدوانه‌كانیان بۆ
میدیا و رۆژنامه‌كان، دووباره جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای پێشوازی له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه،
مه‌رجه‌كان و ئامانجی كۆتایی واته نۆرماڵیزه كردنی حكومه‌تی ئێران هیچ گۆڕانێكی
به سه‌ردا نه‌هاتووه. نۆرماڵیزهكردن چ له چوارچێوه‌ی كۆماری ئیسلامی بكرێت و
چ به پشتیوانیكردن له ئۆپۆزیسیۆنێكی دیمۆكراتیك، ئامانجی كۆتایی و ده‌ره‌نجام یه‌ك
شته و ئه‌وه بۆ ئه‌مریكا گرنگه و ئه‌گه‌ر وتووێژ بكرێت بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌كرێت.
له ئێستادا، به هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئۆڵترناتیڤهی باسمان كرد، ئه‌مریكا ناچاره
له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتنه ئه‌و مه‌به‌سته تاقی بكاته‌وه.
تا چه‌ند ئه‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتوو ده‌بن و ئامانجه‌كه دێته دی، ده‌بێت چاوه‌ڕێی
رووداوه‌كانی داهاتوو بین و بزانین كۆماری ئیسلامی بۆ رزگاركردنی خۆی، واز له ئه‌جێندا
شۆڕشگێرانهكهی كه چل ساڵه پرۆپاگه‌ندای بۆ ده‌كات و ژیانی لێ وه‌رده‌گرێت، ده‌هێنێت
و بڕیاری حكومه‌تێكی ئاساییبوون ده‌دات.
ئه‌م بابه‌ته 1321
جار خوێنراوهتهوه