بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی پێشڕەو لە وڵاتی مالێزیا

بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی پێشڕەو لە وڵاتی مالێزیا


ڕۆژانی هەینی و شەممە ٣٠ و ٣١ی ئاگۆست  ڕێکخراوی "هاوپەیمانی پێشڕەو" لە مالێزی کۆنفڕانسێکی لە ژێر ناوی "هاوئاهەنگی کۆمەڵگا، لە  پێناو پێشکەوتندابەڕێوە برد.

کۆنفڕانسەکە بە بۆنەی دەیەمین ساڵوەگەری ڕێکخراوی  تۆڕی سۆسیالدێمۆکراسی لە ئاسیا کە لە سوسیالدێموکڕات و دێموکڕاتەکانی سێزدە وڵاتی ئاسیایی پێکهاتوە  بە میوانداری حیزبی کردەوەی دێموکڕاتیک لە لە  شاری کوالا لامپور بەڕێوەچوو.

 یەک دەیە خەبات و سەرکەوتنی سۆسیالدێمۆکرات بابەتێک بوو کە ڕۆژێک پێش لە کۆنفڕانس لە لایەن میوانانەوە خرایە بەر باس و لێدوان هەروەها ڕیز گیرا لە چالاکییەکان وەک نموونەی خەبات و سەرکەوتن.

لە ڕۆژی یەکەمدا دوای بەخێر هاتنی بەشداربوان لە لایەن سەرۆکی ڕێکخراوی هاوپەیمانیی پێشڕەو  ڕێزدار کۆنستانتین، چەند وتار پێشکەش بە بەشداربووان کرا و گفتوگۆ لە سەر  کۆمەڵێک بابەتێکی دیاریکراو ئەنجام درا.

سکرتێری نیونەتەوەیی حیزبی کردەوەی دێمۆکراتیک، سکرتێری نێونەتەوەیی حیزبی سۆسیالدێمۆکراتی سوئێد، کۆردیناتۆڕی ڕێکخراوی تۆڕی سۆسیالدێمۆکراسی لە ئاسیا، وەزیری دارایی، وەزیری وزە و چەندین کەسایەتی حیزبی و نێونەتەوەیی لە وڵاتانی جیاواز لە سەر بابەتی جۆراوجۆر وتاریان پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

خەباتی بەردەوام لە پێناو بەرابەری ژن و پیاو، عەداڵەتی جینسی، خەبات بۆ نەمانی نابەرابەریی داهاتی ژن و پیاو، کاری شایستە لە پێناو سەرکەوتن و گەشەپێدانی مرۆڤایەتی هەروەها هاوئاهەنگی کۆمەڵگا و پێشکەوتن، بابەتگەلێک بوون کە بە وتار و لێدوان بەرنامەی کۆنفڕانسیان لە خۆ گرتبوو.

لە ڕۆژی کۆتاییدا بە بەشداریی میوانانی کۆنفڕانس لە مەراسیمیکدا، یادی دەساڵەی دەیەمین ساڵوەگەڕی ڕێکخراوی  تۆڕی سۆسیالدێمۆکراسی لە ئاسیا ڕێزی لێ گیرا، هەروەها شوێنێکیش تەرخان کرابوو بۆ کاری لۆبی و  گفتوگۆی بەشداربووان لە گەڵ یەکتر لە سەر بابەتی جۆراوجۆر.

لە لایەن کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە وتەبێژی دەفتەری نێودەوڵەتی کۆمەڵە هاوڕێ ماریکە باکێر بەشداریی کۆنفرانس بوو، هاوڕێ ماریکە پاش دیدار لە گەڵ چەندین  کەسایەتی و بەرپرسانی حیزبی باسی دۆخی کوردی لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی خستە بەر دەستیان و چەندین پێشنیاری پەیوەندیداری ئاراستەی کۆنفڕانس کرد.


حزبی کردەوەی دێموکڕاتیک لە پاڕڵمان خاوەنی ٤٢ کورسییە پۆستی شەش وەزارەتی بەدەستە کە گرنگترینیان وەزارەتی داراییە هەروەها  جێگری شەش وەزیرە لە حکومەتدا


کۆمەڵەی شؤڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

دەفتەری پەیوەندییە نیونەتەوەییەکان 

٣١ی ئاگۆستی ٢٠١٩


ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:37:31/08/2019