وەزیری ئیتلاعاتی ئێران؛ لە شوێنی وا سیخوڕمان دۆزیوەتەوە، بەرپرسان سەریان سووڕ ماوە

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران؛ لە شوێنی وا سیخوڕمان دۆزیوەتەوە، بەرپرسان سەریان سووڕ ماوە

ئاسۆی ڕۆژ/ وەزیری ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم وەزارەتخانەیە "لە شوێنی وا سیخوڕی دۆزیوەتەوەکە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی "تووشی سەرسووڕمانبوون. بە ئیدیعایەی مەحموودی عەلەوی، وەزارەتی ئیتلاعات توانیویەتی بە یارمەتی حفازەت ئیتلاعاتی هێزە چەکدارەکان "سیخوڕەکانی دەزگای ئەمنییەتی ئەمریکا (سیا) بدۆزنەوە.

مەحموودی عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وتوویەتی کە هیچکات دوژمن تا ئەم ڕادەیە بە توخمە خۆییەکان لە کۆماری ئیسلامی نزیک نەبۆتەوە. عەلەوی دەڵێت کاتێک کە ڕاپۆڕتی دۆزینەوەی هەندێک لە سیخوڕەکانمان بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دا، ئەوان تووشی سەرسووڕمان بوون

وەزیری ئیتلاعاتی ئێران شەوی شەممە ٢ی خەرمانان (٢٤ی ئاگۆست) لە وت و وێژ لەگەڵ هەواڵنێری "دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە پێدزە و نفووزی دوژمن لە دام و دەزگا و دامەزراوەکانی دەسەڵات کرد و ئەو بابەتە بە بە پرسێکی تەواو تەکنیکی و شارەزایانە وەسف کرد و وتی؛ "هەر بۆیە ڕێکخراوێک بە ناوی ئیدارەی کشتی پێدزە (نفووز) و ئەویش لە سێ بەشدا کە پێویست ناکات لەوە زیاتر ڕوونی بکەمەوە، پێک هاتووە.

عەلەوی لەو باوەڕەدایە کە دۆزینەوەی توخمە خۆییەکان زۆر زەحمەترە لە سیخووڕەکان، چونکا ئەوان دروشمە توندەکانی دەسەڵات دەڵێنەوە، بەڵام باوەڕەکانی خەڵک سست دەکەن و زۆرتر بە پرۆژەی سەرمایەگوزاری درێژماوەی ٢٠ ساڵە پێدزە دەکەنە ناو بازنە و توێژەکانی دەسەڵات و حاکمییەتەوە

عەلەوی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی باسی لەوە کردووە سەرەڕای پشتوانی زۆرتری ئۆپۆزیسیۆن، بەڵام کاری تێکدەرانە کەمتر ئەنجام دراوە و توانیویانە دەست بە سەر  ١٥ هەزار قەتارەی فیشک دا بگرن.

وەزیری ئیتلاعات لەگەڵ هەواڵنێری باسی لەوە کردووە کە بە هاوکاری بەشی حیفازەت ئیتلاعات تۆڕێکی سیخووڕانی سی ئای ئەیان دەستگیری کردووە.

٣١ی پووشپەڕی ڕابردوو وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند کە ١٧ کەسی بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ڕێکخراوی سی ئای ئەی دەستگیر کردووە و چەند کەسێکیشیان ئیعدام کردووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ئەو ئیدیعای کۆماری ئیسلامی بە توندی ڕەت کردەوە و وتی کە ئەوە "درۆیەکی زەقە”.

بە پێی ئەزموونی ٤٠ ساڵەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوت و لەناوبردنی نەیارانی خۆی تۆمەتی سیخووڕی بۆ بێگانە دەداتە پاڵیان و بەو تۆمەتە ئیعدامییان دەکات

ماوەیەک لەمەوبەر کۆمەڵێک دادپێدانانی تۆمەتباران بە کوشتنی زانا ئەتۆمییەکانی لە سەر تەلەفزیۆنەکانی بڵاو کردەوە و چەند کەسێکیش لێ لە ئیعدام کردن، بەڵام بە هۆی دژوازی دوو ئیدارەی ئەمنییەتی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپا، دەرکەوت کە ئەوانە بێ تاوانن و دواجار یەکێک لەو تۆمەتبارانە بە ناوی مازیاری ئیبراهیمی ئازاد دەکرێت و ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان دەژیت. دۆسییەی مازیاری ئیبراهیمی ڕسواییەکی گەورەی بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بە دواوە بوو.



ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:26:25/08/2019