ڕێ لە چوونە دەرەوە لە وڵاتی پێگاهی ئاهەنگەرانی گیرا

ڕێ لە چوونە دەرەوە لە وڵاتی پێگاهی ئاهەنگەرانی گیرا

پێگاهی ئاهەنگەرانی، ئەکتەری سینەما و شانۆی ئێران چوونە دەرەوەی لە ئێران لێ قەدەغە کرا. 

ئاهەنگەرانی لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئیسنای ئێران بە پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە وتی؛ بە هۆی ئەوەی من دۆسییەیەکم لە لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانەوە لە دەزگای قەزایی بۆ پێک هاتووە کە پێوەندی بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٣٨٨ی ئێرانەوە هەیە و بە هۆی ئەوەوە دەبێ من ١٨ مانگ بچمە زیندان و پێ دەچێت بە دوای گۆڕانکارییەکان لە دەزگای دادوەری ئێران (قووەی قەزاییە) ئێستا بەڕێوەچوونی حوکم و سزاکەم خراوەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە. 

پێگاهی ئاهەنگەرانی وەک ناوبژیوان بۆ فێستیواڵی "باتوومی” گورجیستان بانگهێشت کرابوو کە لە فڕۆکەخانە پێش بە سەفەرەکەی گیرا.

پاش هەڵبژاردنەکانی خولی ١١ی سەرۆک کۆماری لە ئێران بە دوای ئەوەی بە پێچەوانەی دەنگی خەڵک مەحموودی ئەحمەدی نژاد وەک سەرۆک کۆمار ناسێنراوەیەوە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی میلیۆنی لە ئێران و لە تاران هاتە ئاراوە و زۆرێک لە سێلیبریتی و کەسایەتییە هونەری و سیاسی و کولتووری و وەرزشییەکان پشتیوانیان لە داخوازییەکان خەڵک کرد. 

پێگاهی ئاهەنگەرانی یەکێک لەو ئەکتەر و سێلێبریتیانەی ئێران بوو کە بە لە دەست کردنی ملپێچی و دەسبەندی سەوز هاوپشتی بۆ داخوازییەکانی خەڵک دەربڕی و هەر ئەو کات لە سەر ئەو هەڵوێستەی دەستگیر و بە ١٨ مانگ زیندانی سزا درا. 


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:53:25/08/2019