تەنزنووسێک بە ٢٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

تەنزنووسێک بە ٢٣ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

ئاسۆی ڕۆژی/ ساڵێک پاش دەستگیری کیومەرس مەرزبان، تەنزنووس، پارێزەرەکەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندووە کە دادگای ئینقیلاب، مووەکێلەکەی بە ٢٣ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزا داوە کە لە ئەگەری پشتڕاست بوونەوەی ئەم حوکمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوە، ١١ی ساڵ ئەم سزایە دەبێت کیومەرس بچێتە زیندان.

محەمەدحسێن ئاقاسی، پارێزەری کیومەرزس ەرزبان، لە وت و وێژێک لەگەڵ ڕادیۆ فەردا باسی لەوە کردووە کە مەرزبان، ٥ تۆمەتی دراوەتە پاڵ کە بریتین لە؛ "پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتێکی دوژمن، سووکایەتی بە پیرۆزییەکان، سووکایەتی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، سووکایەتی بە بەرپرسانی نیزام و کۆبوونەوە و هاودەستی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، کە لە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاودەستی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" تەمبرەئە بووە، بەڵام بۆ ٤ بابەتەکەی دیکە بە زیاتر لە ٢٣ ساڵ زیندانی سزا دراوە.

خەرمانانی ساڵی ڕابردوو "کەمپینی مافی مرۆڤ" بە بڵاو کردنەوەی هەواڵی دەستگیری مەرزبان رایگەیاندبوو کە نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر بە مەبەستی دیدار لەگەڵ دایەگەورەی گەڕابوویەوە ئێران کە ڕۆژی ٤ی خەرمانان هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستگیریان کرد.

کیومەرس مەرزبان لە پاش گەڕانەوە بۆ ئێران لە ساڵی ١٣٩٦، کلاسی نووسەری و فیلمنامەنووسی بەڕێوە دەبرد.


ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:31:24/08/2019