ئەرتەشی برێزیل بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەی "ئامازۆن" ڕێکەوتن

ئەرتەشی برێزیل بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەی

ئاسۆی ڕۆژ/ سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئەرتەشی ئەو وڵاتەی ڕاسپارد بۆ وەستاندن و کوژاندنەوەی ئاگرە بێ وێنەکەی جەنگەڵە بارانییەکانی "ئامازۆن".

بە پێی فرمانی سەرۆک کۆمار، ناردنی سەربازەکان بۆ ناوچە پارێزراوەکانی سرووشت، سەرزەمینی خۆجێیەکانی ئامازۆن و ناوچە سنوورییەکانی ئاو ڕێگە پێدراوە.

فرمانی بۆلسۆنارۆ بە دوای گوشاری هەندێک لە ڕیبەرانی یەکێتی ئۆرووپا دەرکرا کە هەڕەشەی سزای ئابوورییان لە برێزیلیان کردبوو.  

فەڕانسە و کۆماری ئیرلەند برێزیلیان بەوە ترسان کە ئەگەر بەرەوڕووی ئاگرەکەی جەنگەڵەکانی ئامۆزن هەوڵێک نەدا، بەر بە گرێبەستە بازرگانییەکانی یەکێتی ئۆرووپا لەگەڵ برێزیل دەگرن.

ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە، سەرۆک کۆماری برێزیلی بە دۆزن بوون تۆمەت بار کرد دەربارەی هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە گەرم بوونی ئاو و هەوای گۆی زەوی.

مەکرۆن و لێئۆ وارادکار سەرۆک وەزیرانی ئیرلەند (باشوور) ئێستا دەڵێن ئەگەر برێزیل بە پارێزگاری لە ژینگە پابەند نەبێت، بەر لە بە ئەنجام گەیشتنی گرێبەستە بازرگانییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یەکێتی ئۆرووپاوە دەبن.

وەزیری ئابووری فیلاندیش داوای لە یەکێتی ئۆرووپا کردووە هاوردە کردنی گۆشتی برێزیل قەدەغە بکرێت. فینلاند لە ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی ئۆرووپاییە.

جەنگەڵەکانی ئامازۆن بە سی گۆی زەوی پێناسە دەکرێت کە ڕۆڵێکی گرنگ و چارەنووس سازی لە پاک کردنەوە ئاو و هەوای کۆی گشتی گۆی زەوی هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 262 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:27:24/08/2019