ڕۆژانە ٥٠ کەس بە ڕووداوی هات و چۆ گیانیان لە دەست دەدەن

ڕۆژانە ٥٠ کەس بە ڕووداوی هات و چۆ گیانیان لە دەست دەدەن

سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی و کۆنتڕۆڵی قەیرانی کۆماری ئیسلامی دەڵێت؛ لە جاددەکانی ئێران نزیکەی ١٧ هەزار کەس لە ساڵدا گیانیان لە دەست دەدەن کە بە واتایەکی تر دەکاتە ڕۆژانە ٥٠ کەس و لە لایەکی دیکەوە ٢٥٠ کەسیش بریندار و کەم ئەندام دەبن و لەو ڕێژەیە ١٠٪یان یەکێک لە ئەندامانی لەشیان لە دەست دەدەن و ٣٠٪ی ئەم کەسانەش بە کە ئەندامانی ئێران زیاد دەبن.

ئیسماعیل نەجار وتوویەتی، ڕووداوەکانی هات و چۆ، چوونە دەرەوەی پارە و تێچووی گەورەی بە دواوە دەبێت و دام و دەزگا پێوەندیدارەکان هەر لە پۆلیس، ئۆرژانس، مانگی سوور، ڕاهداری و وەزارەتی ڕێگەوبان و شارسازی و بەڕێوەبەرایەتی پێکدادانەکان لێی بەرپرسن.

کوژرانی ١٧ هەزار کەس لە ساڵدا بە پێی ستانداردە جیهانییەکان کارەساتە کە هەروەک ئیسماعیل نەجار باسی کردووە دام و دەزگا دەوڵەتییەکان لێی بەرپرسیارن. خراپی جاددە و ڕێگاوبان، لە خوارەوە بوونی کوالیتەی ئۆتۆمبیلەکان (بەرهەم هێنان و هاوردە کردنی ئۆتۆمبیل لە پاوانی دەسەڵات و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دایە) و پانبەند نەبوونی شۆفیرەکان بە ڕێنماییەکانی هات و چۆ سێ هۆکاری سەرەکی ڕوودانی هاتوچۆن لە ئێران.

لە ناوچە کوردستانییەکان بە هۆی سیاسەتی هەڵاواردنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و ڕوانینی ئەمنییەتی بەو ناوچانە لە خزمەتگوزاری ستانداردی ڕێگەوبان خۆیان دەدزنەوە و بەکردەوە ڕێ بۆ کارەساتی هات و چۆ لە ناوچە کوردستانییەکان خۆش دەکەن.


ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:58:24/08/2019