حەشیمەتی ئێران لە ساڵی ١٤٣٠ بەولاوە کەم دەبێتەوە

حەشیمەتی ئێران لە ساڵی ١٤٣٠ بەولاوە کەم دەبێتەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی زانستی ستراتیژیکی پانۆرامای مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێت؛ لە ئێستادا نرخی گەشەی حەشیمەتی ئێران بۆ ژێر ڕیژەی دیاریکراوی ١.٨٣ دابەزیوە و لە ڕاستیدا حەشیمەتی ئێران لە ساڵی ١٤٣٠ بە واتایەکی دیکە کەم دەبێتەوە.

محەمەد ئیبراهیم مەداحی دەڵێت؛ ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەمرن لەگەڵ ئەوانەی لە دایک دەبن زیاتر دەبێت و لەم نێوانەدا ژمارەی پێکەوەنانی ژیانی هاوبەش لە نێو گەنجاندا بە توندی کەم دەبێتەوە و لە ٨٥٠ هەزار ئیزدواج لە ساڵدا بۆ ٥٨٠ هەزار پێکەوەنانی ژیانی هاوبەش دابەزیوە و جگە لەوەش منداڵ خستنەوە ڕەوتی ڕوو کە دابەزینی بە خۆیەوە گرتووە. 

بە وتەی ئەم بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئەگەر تا ساڵی ١٤٣٠ ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، ٢٦٪ خەڵکی ئێران پیر و بە ساڵاچوو دەبن و لە لایەکی دیکەوە ژێژەی گەنجان و حەشیمەتی ژێر ١٥ ساڵیش بە توندی کەم دەبێتەوە، ئەمە واتاکەی ئەوەیە کە حەشیمەتی سەروو ٦٠ و ٦٥ ساڵ لە منداڵان زیاتر دەبێت.

شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق کە زیاتر لە یەک میلیۆن کەسی ئێرانی تێدا کوژرا، کوشتار و ئیعدامی دەیان هەزار کەسی لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی لە دەیەی ٦٠ هەتاوی، کردنەوەی بەرەی شەڕ لە ناوخۆی و دەرەوە و ناردنی بە سەدان هەزار لە گەنجانی ئێرانی بۆ شەڕی ئیدئۆلۆژی لە سوریە و یەمەن و عێراق و ناوچەکە و هەموو جیهان و بە کوشت دانیان، پیسی ژینگە و گیان لە دەست دانی خەڵک بە هۆی پیسی ژینگەوە لە ئەنجامی سیاسەتی دژە ژینگەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، مردنی ساڵانی ٦٠ هەزار کەس بەهۆی ماددە هۆشبەرەکانەوە کە کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی سەردەستەی مافیایی ماددە هۆشبەرەکان و گیرۆدەکردنی بە پلانی خەڵک بەو ماددە ماڵوێرانکەرانە، مردنی دەیان هەزار کەسی لە ساڵدا بە هۆی خراپی ڕێگەوبان و لە هاتوچۆ کە ڕاستەوخۆی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لێی بەرپرسیارن و مردنی دەیان هەزار کەس بە نەخۆشی و ناکارامەیی سیستمی سڵامەتی و پزیشکی کۆماری ئیسلامی



ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:04:17/08/2019