ئەمریکا حوکمی دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی دەرکرد

ئەمریکا حوکمی دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی دەرکرد

ئاسۆی ڕۆژ
دەوڵەتی
ئەمریکا حوکمی دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی جەبەلۆلتارقی دەرکردووە

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەلاوێژ، جێسی لیو، دادستانی ناوچەی کۆلۆمبیا بە دوای سکاڵای دەوڵەتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا حوکمی دەست بە سەرداگرتنی ئەم نەوتهەڵگرەی داوە.

لە ڕاپۆرتێکی دیکە دا نووسینگەی دادستانی ئەمریکا لە واشینگتۆن ڕایگەیاندووە حوکمی دەست بە سەردا گرتنی و مسادەر کردنی ئەم نەوتهەڵگرە ڕۆژی هەینی دەرکراوە

نەوتهەڵگری ناسراو بە گریس ـ١ کە ئێستا ناوکەی خۆی بۆ "ئادریانگۆڕێوە لە ئێستادا پاش شەش هەفتە ڕاگرتنی لە جەبەلۆلتارق ئازاد کراوە و چاوەڕوانە پێرسۆنێلی نوێیە بۆ جووڵە.

هەندێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئێران ڕۆژی هەینی باسیان لە جووڵەی گریس ـ١ لە جەبەلۆلتارق کرد، بەڵام زانیارییە کەشتیوانییەکان و دەریاوانی جیهانی دەریدەخات کە ئەم نەوتهەڵگرە مەزنە هەروا لە بەندەری جەبەلۆلتارق لەنگەری گرتووە

پێشتر یەکێک لە ڕاگەیاندنەکانی جەبەلۆلتارق ڕاپۆرتی دابوو بە هۆی پێویستی بە گۆڕینی شەش کەس لە پێرسۆنێلەکەی و لەوانە کەشتیوان (ناخودا) ـەکەی، دەرچوونی لە بەندەری جەبەلۆلتارق دوا بکەوێت

جەیبرئەلتار کرۆنیکێل لە زار سەرچاوەیەک بە مەرجی نەناسراومانەوەی نووسیبووی کە کەشتیوانە نوێکە و پێنج پێرسۆنێلی ئەو نەوتهەڵگرە ڕۆژی یەکشەممە دەگەکەن جەبەلۆلتارق.

ئەم سەرچاوەیە وتوویەتی کە جووڵەی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکە پێش ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ گەلاوێژ و گەیشتنی پێرسۆنێلەکانی "ئەستەمـە.

ئەمریکا بە دوای دەست بە سەردا گرتنی ئەم نەوتهەڵگرە و بارەکەیەکتی و ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە نیازبووە ئەم نەوتە کە ٢ میلۆن بۆشکەیە بۆ یەکێک لە پاڵاوگەکانی سووریەی بگوازێتەوە. ئەمریکا دەڵێت ئێران ویستوویەتی بەشێوەی نایاسایی لە سیستمی ماڵی و بانکی ئەمریکا بۆ دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی سەر ئەمریکا کەڵک وەربگرێت

بە پێی بەڵگەکانی دادگا ئەم کەشتییە کۆمەڵێک سەفەری گوماناویی ئەنجام داوە و تۆڕێکی لە کۆمپانیای ساختەی بۆ سپی کردنەوەی میلیۆنان دۆلار پێکهێناوە، کە ئەمریکا پێشووتر هەوڵی داوە کە بەر بە جووڵەی ئەم نەوتهەڵگرەی ئێران بگرێت.

ئەم نەوتهەڵگرە پێشووتر ئاڵای پانامای هەڵدەکرد، بەڵام زۆر زوو پاناما مافی کەڵک وەرگرتنی ئاڵاکەی لە لایەن ئەو نەوتهەڵگرە ئێرانییەی وەرگرتەوە

ئەمریکا، کە خوازیاری دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەیە، وتوویەتی کە ڤیزا بە پێرسۆنێلی ئەو نەوتهەڵگرە نادات

باڵوێزیخانەی ئێران لە لەندەن لە نامەیەکی ڕەسمیدا بۆ سەروەزیری جەبەلۆلتارق دڵنیایی داوە کە ئەو نەوت هەڵگرە ناچێت بۆ دامەزراوەیەک کە لە لایەن یەکێتی ئۆرووپاوە گەمارۆی خراوەتە سەر و ناشبێت،سەرەڕای ئەوەش بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن بەڵێنێکیان دەربارەی ئامانجی نەوتهەڵگرەکە نەداوە

پاش ڕاگرتنی ئەم نەوتهەلگرە، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە تەنگەی هۆرمزیان دەست بە سەر کرد


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:58:17/08/2019