جیهان، سنووری ئەوپەڕی بەکاربردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بەزاند

جیهان، سنووری ئەوپەڕی بەکاربردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی ساڵی ٢٠١٩ بەزاند

بە وتەی ڕێکخراوی "گۆلۆباڵ فووت پرینت نێت وۆرکبە پێی هەڵسەنگاندن و بەراوردەکان، جیهان ڕۆژ دوو شەممە، سنووری ڕێگەپێدراوی و دیاریکراوی بۆ کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتییەکانی بەزاندووە

ڕێکخراوی "گۆڵۆباڵ فووت پرینت نێت وۆرککە هەموو ڕۆژی بەزاندنی سنووری ڕێگەپێدراوی کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوە سرووشتییەکانی جیهان ڕادەگەیێنێت، دەڵێت؛ لە ڕۆژی دوو شەممە ٧ی گەلاێژ (٢٩ی ژوئییە) جیهان لەو سنوورە دیاریکراوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ی بەزاندووە. ئەم ڕێکخراوەیە دەڵێت کە لە چەند ساڵ لەمەبەرەوە تا ئێستا بەبەردەوامی ئەم سنوورە زووتر لە ساڵی پێشووی دەبەزێندرێت.

لە ساڵی ١٩٧١ کە بۆ یەکەمین جار کەڵک وەرگرتنی ساڵانە لە سەرچاوە سرووشتییەکان دیاری کرا، جیهانی ئەو سەردەم ئەم سنوورەی لە ٢١ی دێسامبردا تێپەڕاندووە. ساڵی ڕابردوو ئەم تێپەڕاندن و سنوور بەزاندنە ڕۆژی ١ی ئاگۆست ڕوویدا.

هەموو ساڵێک خەڵکی جیهان زووتر لە ساڵی پار ئەم سنوورە بۆ بەکار بردنی سەرچاوەکانی ئاو، کشت و کاڵ، شیلات و جەنگەڵ و دارستانەکان زووتر لە ساڵی پار دەبەزێنن. ئەم بەکاربردنە بێ سنوورە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی گەربۆن زیاتر لە ڕێژەی پێویست

ڕێکخراوی "گۆڵۆباڵ فووت پرینت نێت وۆرککە ناوەندەکەی لە شاری ئۆکلەند لە ویلایەتی کالیفۆڕنیانی ئەمریکایە، دەڵێت؛ ئەم ڕەوتی ڕوو لە زیادبوونە بە پێی کات لە هەموو کات بەرچاوترە و نیشانەکانیشی دەتوانین لە لەناوبردنی جەنگەڵ و دارستانەکان، لەناوچوونی خاک، لەناوچوونی چەندین جۆری گیا و ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان و چوونە سەرەوەی ڕێژەی بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی گەربۆن ببینین.

بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە، بەکاربردنی ڕۆژانەی سەرچاوەکانی سرووشت لە سەرتاسەری جیهان ١/٧٥ زیاتر لە ڕێژەی دیاریکراوە. ئەگەر هەموو خەڵکی جیهان وەک ئاڵمانی و ئەمریکاییەکان ژیانیان بکردبایە ئەم ڕێژەی بەکاربردنە بۆ سێ و پێنج ئەوندەی ئێستا دەبوو

بڵاوبوونەوەی گازی دی ئۆکسیدی گەربۆن لە ساڵی ٢٠٠٩وە کەم نەبووەتەوە و دەست هەڵنەگرتن لە کەڵک وەرگرتن لە خەڵووز وای کردووە کە ئەمە ڕوو نەدات.

نووسەرانی ئەم توێژینەوە و تاوتوێکاری ئەم لێکۆڵینەوەیە دەڵێن، بەشی هات و چۆ لە پڕکێشەترین بەشەکانی ئەم بوارەیە. لە ساڵی ١٩٩٠ بڵاوبوونەوەی گازە زیانبەخشەکان لە پیشەسازی هات و چۆی شاری کەم نەبووەتەوە و لە هات و چۆ ئاسمانییەکانیش بەرزبوونەوەی بەرچاو بە دی دەکرێت

ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەدوای هاتنە سەرکاری یەکێک لەو دەسەڵات و ڕژیمانەی جیهان بووە کە بە پلان و پرۆژە و بەرنامەوە قۆڵی بۆ لە ناوبردنی سرووشتی ئێران هەڵماڵیوە. ئاگرتێبەردانی جەنگەڵ و دارستانەکانی کوردستان بە ئەنقەست بۆ لەناوبردنی سەروەتی کوردەکان، بڕینەوەی دارستان و جەنگەڵەکانی باکووری ئێران، هەڵێنجانی زیاد لە پێویست و لەڕادەبەدەر لە کانگاکان و بە تایبەتی کانگای خەڵووز و سەرچاوە ژێرزمینییەکان، بەفیڕۆ دانی ئاوی سەرزەمین و ژێرزەمینی ئێران، وشک بوونی گۆم و ڕووبار و دەریاچەکان، کوشتنی سیستماتیک و هەلپەرستانەی ئاژەڵە کێوییەکان وسەردێڕی هەوڵ و پلانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی بووە و یەکێک لە ڕژیمە دژە ژینگەکانی جیهانە


ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:09:28:16/08/2019