ناکۆکی باڵەکانی ڕژیم قووڵتر بوویەوە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ڕووحانی دەستگیر کرا

ناکۆکی باڵەکانی ڕژیم قووڵتر بوویەوە
یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ڕووحانی دەستگیر کرا

هەواڵنێرییەکانی ئێران هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، کە میرعەلی ئەشەرف عەبدوڵڵاپووری حسێنی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی کەرتی تایبەت (خصوصی سازی)ی ئێران، دەستگیر کراوە

هەواڵنێری فارس، سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەواڵی بڵاوکردنەوەی لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاوکردەوە و هەواڵنێری ئانا و ئیسناش ئەم هەواڵەیان پشت ڕاست کردۆتەوە

هەواڵی دەستگیری عەبدوڵڵاپووری حسێنی لە کاتێکدا بڵاو بوویەوە کە چەند سەعات بەر لەوە هەواڵنێرییەکانی سەر باڵی بناژۆخوازی کۆماری ئیسلامی باسیان لە "دەست لە کار کێشانەوەی ناوبراو کردبوو.”

تۆمەتی سەرۆکی ڕێکخراوی خصوصی سازی ئێران گەندەڵی ماڵی ڕاگەیانراوە. وەزیری ئابووری ئێران وێڕای قبووڵی دەست لە کارکێشانەوەی عەبدوڵڵاپووری حسێنی، داوودخانی وەک سەرپەرشتی ڕێکخراوی خسووسی سازی ئێران دەست نیشان کرد.

پووری حسێنی کە لە مانگی ڕێبەندای ساڵی پارەوە ئیزنی چوونە دەرەوەی لە ئێرانی نەبوو، ئەندامی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە لەسەر شاری تەورێز بوو. ساڵی ١٣٩٢ لە لایەن دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وەک سەرۆکی ڕێکخراوی خسووسی سازی ئێران دەست نیشان کرابوو. لە کەمپنی خوولی دووەمی سەرۆک کۆماری ڕووحانی سەرۆکی ستادی ڕووحانی بوو لە ئۆستانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

بە دوای بڵاوبوونەوەی پرسی "پەرەستووەکان و دۆسییەی نەجەفی شارەداری پێشووی تاران، دەستگیری بەرپرسی پێشووی دارایی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سەردەمی ئاموولی لاریجانی، دەستگیری کەسێکی نزیک لە حەسەن ڕووحانی، دەریدەخات ناکۆکی و پێکداهەڵپژرانی باڵەکانی ناوخۆی ڕژیم لەچاو جاران چەند قووڵتر بۆتەوە


ئه‌م بابه‌ته 302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:58:15/08/2019