ئەمریکا بە ڕەسمی داوای دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی کرد

ئەمریکا بە ڕەسمی داوای دەست بە سەرداگرتنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی کرد

ڕۆژنامەی کرانیکێل چاپی جەبەلۆلتارق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هەواڵی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی ڕەسمی "داوای دەست بە سەرداگرتنینەوتهەڵگرە ئێرانییەکەی کە لە جەبەلۆلتارق ڕاگیراوە، کردووە

ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە هاوکات باس لە ئازادکردنی ئەم نەوتهەڵگرە ئێرانییە دەکرێت بەم نزیکانە و هەموو ڕاگەیاندنەکان چاوڕەێی بڵاکردنەوەی هەواڵی ئازادی ئەو کەشتییە بوون

بەڵام لە ئێستادا بە بڵاوبوونەوەی داواکاری ڕەسمی وەزارەتی دادگوستەری ئەمریکا پێ ناچێت ئەم کێشەیە کۆتایی هاتبێت و پرسەکە ئاڵۆزتر بۆتەوە

کرانیکێل ڕۆژی پێنج شەممە لە زار ئانتۆنی دادلی، دادوەری دادگای باڵای جەبەلۆلتارق نووسیویەتی کە ئەگە داواکاری ئەمریکا نەهاتبایە گۆڕێ، "کەشتییە ئێرانییەکە ڕۆیشتبوو.”

بە پێی ئەو هەواڵە بڕیارە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە داواکاری ئەمریکا تاوتوێ بکرێت.

نەوتهەڵگری گریس ـ١ی ئێران کە بە نیاز بوو نەوت بۆ سوریە بگوازێتەوە کە لە لایەن ئۆرووپاوە گەمارۆی خراوەتە سەر، لە لایەن دەسەڵاتی جەبەلۆلتارقەوە ڕاگیرا. ئێران لە تۆڵەی ئەو کارە، دەستی بە سەر نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە تەنگەی هۆمزدا گرت

ڕاگەیاندنەکانی جیهان و بە تایبەتی ڕاگەیاندنەکانی ئێران باسی لە ئازادی ئەم نەوتهەڵگرە لە چەند سەعاتی داهاتوو کردبوو، بەڵام بە دوای داواکاری ئەمریکا بۆ دەست بە سەرداگرتنی، پرسەکە ئەوندەی دیکە ئاڵۆز بوویەوە.


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:43:15/08/2019