خوێندکارانی “ژێر هێڵی هەژار” مافی درێژەدان بە خوێندنیان نییە

خوێندکارانی “ژێر هێڵی هەژار” مافی درێژەدان بە خوێندنیان نییە

بەرپرسی کۆمەڵەی باڵای نوێنەری کرێکارانی ئێران لە وتارێکدا دەنووسێت؛ لە ئێستا شاهیدی داواکردنی کرێی خوێندنی خوێندکارانین لە لایەن بەڕێوەبەرانی خوێندگا دەوڵەتییەکانین کە بنەماڵەی بەشێکی بەرچاوی ئەو خوێندکارانە کرێکارن و حاشاکردنی بەرپرسان لەو بابەتە و ناچارکردنی خوێندکاران بۆ دانی کرێی خوێندن کێشەی گەورەی بۆ ئەو خوێندکارانە و بنەماڵەکانیان دروست کردووە و وای کردووە کە لە درێژە و بەردەوام بوون لە خوێندن بێ بەش بن. 

دەستەبژێر کردنی دایک و باوکە دەوڵەمەندەکان و ناونووس کردنی منداڵەکانیان و ئەویش لە دەرەوەی سنووری گەڕەکەکانیان لە لایەن بەرپرسانی خوێندنگاکان وای کردووە ئەو خوێندکارانە ناونووس نەکەن کە بنەماڵەکانیان توانای ماڵی بەرزیان نییە. 

بەدواداچوونە مەیدانییەکان باس لەوە دەکەن کە زۆرجاران کە خوێندکارەکە دەچێت بۆ خوێندنگا بۆ ناونووس کردن، بەرپرسانی خوێندنگاکان پاش ئاگادار بوونیان لە دۆخی ئابووری بنەماڵەکانیان، بە بیانووی نەمانی جێ و پڕبوونی شوێنەکان لە ناونووس کردنیان خۆ دەبوێرن. 



ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:46:03/08/2019