لە ساڵانی داهاتوو حەشیمەتی گوندەکان دادەبەزێت

لە ساڵانی داهاتوو حەشیمەتی گوندەکان دادەبەزێت

ئەندامێکی زانستی ناوەندی لێکۆڵینەوەی میراتە کولتوورییەکان باسی لەوە کردووە کە بە پێی تاوتوێکاری و لێکۆڵینەوەکانی ئەو ناوەندە حەشیمەتی گوندنشینی ئێران لە ساڵانی داهاتوو ١٨ لە سەت کەم دەبێتەوە و ئەمە لە زانستی کۆمەڵناسی کارەساتێکی گەورە ئەژمار دەکرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە باسی لەوە کردووە کە هۆکاری سەرەکی دابەزینی حەشیمەتی گوندنشینەکان لەناوچوون و فەوتانی کەتی کشت و کاڵی، ئاژەڵداری و پیشەسازی گوندنشینەکانە.

بە پێی بەڵگەکان بۆ وێنە ناوچەی کەجوور لە ئۆستانی مازەندەران لە ساڵی ١٣٧٥ لانی کەم ٣٠ هەزار کەس حەشیمەتی بووە و لە ئێستا ئەو ئامارە بۆ ١٢ هەزار کەس دابەزیوە.

پشتگوێ خستنی بە ئەنقەستی کەرتی کش و کاڵی لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە هەڵە و چەوتەکانی ئابووری ئەو ڕژیمە ئێرانی بەرەڕووی کارەساتی گەورە کردۆتەوە. 


ئه‌م بابه‌ته 93 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:03/08/2019