٦٧ لە سەدی ژنانی خوێندەواری ئێران بێکارن

٦٧ لە سەدی ژنانی خوێندەواری ئێران بێکارن
بە دوای نوشستە ئابوورییە ساڵ لە دوای ساڵەکانی کۆماری ئیسلامی، بێکاری و هەڵاوسان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی ژیانی خەڵکی ئێرانی بەرەو گوزەرانی خراپ بردووە. 
بە وتەی کارناسانی ئابووری، بە پیی ڕاپۆرتی ئەم دواییانەی ناوەندی ئاماری ئێران، لە کۆی ٩٣٢ هەزار کەس لە ژنانی بێکاری کۆمەڵگای ئێران، ٦٥ لە سەدیان خاوەنی بڕوانامەی باڵای زانکۆ و زانستگاکانین. ئەم ئامارانە ئەوە دەردەخەن کە سەرە ڕای هەبوونی سەرمایەگوزاری سیستەمی ئاموزشی ئێران، بازاری کار هەڵی یەکسانی بۆ ئەوان نەڕەخساندووە.
ئەو کارناسە لە درێژەدا ئاماژەی دا: سەرە ڕای ئەوەی کە سەرمایەگوزاری زۆر لە ماوەی دەیەکانی رابردوودا بە مەبەستی زیادکردنی سوودبەخشی سەرمایە مرۆییەکان بۆ تواناسازی هێزی کار، بەڵام ئامارەکان نیشاندەری ئەوەن کە  بازاڕی کار بە پێی پێویست لەو سەرمایە گەورەیە ژنانی خوێندەوار کەڵکی وەرنەگرتووە.
سەرچاوە؛ اقتصاد آنلاین

ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:06:20/07/2019