ڕاگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ/ «گەڵاڵەی پێوەری زمانی فارسی، گەڵاڵەیەک بۆ زمانکوژی و لە پێناو سیاسەتی دژایەتی «ئەوی تر»دایە!

ڕاگەیاندنی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ/
«گەڵاڵەی پێوەری زمانی فارسی، گەڵاڵەیەک بۆ زمانکوژی و لە پێناو سیاسەتی دژایەتی «ئەوی تر»دایە!

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ، بە هەموو ئازادیخوازان، یەکسانیخوازانی سیکۆلار هۆشدار دەدات کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی دیکە دەستی داوەتە هەوڵێکی ئازادیکوژی و دژایەتی بەرابەری. حەسەن ڕووحانی بە پێچەوانەی یەکەمین بەڵێنی کەمپیەنە هەڵبژاردنەکانی لە شاری ورمێ، لە سەر جێ بەجێ کردنی ماددەی ١٦ی یاسای بنەڕەتی، لە پێناو فێرکردنی منداڵان بە زمانی دایکییان وێڕای زمانی فارسی، ئێستا دەمامکی لە سیما ئەمنییەتییەکەی هەڵماڵیوە و ئەمجار منداڵانی کەمایەتییە نەتەوەییە ژێر دەستەکانی کردۆتە ئامانج.

هەر لەم پێناوەدا و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرییەکانی ڕژیم، جێگری فێرکاری سەرەتایی وەزارەتی ئامووزش و پەروەرشی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە بە هاوکاری لەگەڵ ئامووزش و پەروەرشی کەمئەندامان، زیاد کردنی تاوتوێکاری ئامادەیی زمانی فارسی لە گەڵاڵەی هەڵسەنگاندنی سڵامەتی دەخاتە ئەجێندای کاری خۆیەوە.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕاڵ بە ئازادیخوازان و نەیارانی هەلاواردن هۆشداری دەدات کە ئەم کارەی ڕژیم پشکنینی بیروبڕوای ئایینی (ئەنکیزیسیۆن) ئێستا گەیشتووە سنووری زمانکوژی پلان بۆ دارێژراو بۆ منداڵانی سەرەتایی و باخچەی ساوایان.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدڕال ڕایدەگەیێنێت کە ئێمە، لەگەڵ ڕژیمێکی دژە مرۆیی، تۆتالیتێر، ئیدیۆلۆژیک بەرەوڕووین، ئەگەر خەڵکانی باوەڕمەند بە دێمۆکراسی لە ئێران لە یەکێتی بۆ ڕووخانی ئەم ڕژیمە دواکەوتووە، جینایەتکار و تاڵانچییە زیاتر درەنگ بکات، بەدڵنیاییەوە ڕۆژێک دێت کە بە پێی پێشنیاری تێئۆریسییەنەکانیان (ئەگەر مەجالیان بێت)، بۆ فەوتان و لەناوبردنی زمانە دایکییەکان و ئایینزاکانی جگە لە شیعە و باقی ئایینەکانی تر، میهرەبانتر لە دایکانی فارس و شیعە، لە پێناو لەناوبردنی زمانەکانی جگە لە فارسی و ئایین و ئایینزای جگە لە داهێنان لە ئایینزای دستکردنی ویلایەتی فەقێی خومەینی لە ئاییزای شیعە، کەڵک وەردەگرن.

پرسیار لیرەدایە کە بۆ بەرەنگابوونەوەی ئەم سیستمە نەخۆشە دواکەتووە تاڵانچییە دەبێ چی بکرێت؟ ڕژیمێک کە لە جیاتی دێمۆکراسی لە مانای ئازادی، بەرابەری و سیکۆلایزم بە پێی دوو بنەمای قۆرغچییەتی زمانی و ئایینی، واتە دژایەتی بیرجیاوازان و زمانکوژی، دەیەوێت وەکوو گۆشتی قیمە، لە باخچەی ساوایان و قۆتابخانە سەرەتاییەکانەوە، ئێرانێکی یەک دەست لە شیعە و فارسی زمانی ویلایەتی فەقێیی بنیات بنێت.

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ لەو بڕوایەدایە کە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هەڵاواردنی ئایینزایی- زمانی ڕژیمی ویلایەتی فەقێ و جێگیر کردنی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە جیات ئەم ڕژیمە، لە ئێرانێکی گشتگیری فیدڕاڵ، دەبێت بوار بۆ ئەم گۆڕانە کۆمەڵایەتییە لە هەموو بوارەکانی ناوخۆیی و دەرەکی کەڵک وەربگیردرێت. بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆمەڵی ناڕەزایەتی دەربڕین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و کەڵک وەرگرتن لە پتانسیێلەکانی کۆمەڵگای جیهانی بۆ داکۆکی کردن لە مافی مرۆڤ، گرنگترین کەرەستەکانی بەردەستمانن.

 

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدڕاڵ

٦ی ژانوییەی ٢٠١٩ی زایینی

١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی



ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:01:18:27/06/2019