برینداربوونی کاسبکارێکی کورد لە سنووری سەردەشت

برینداربوونی کاسبکارێکی کورد لە سنووری سەردەشت

بە پێی هەواڵەکان: شەوی پێنجشەممە، ١٦ی جۆزەردان، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "سیروان عەزیززادە"، خەڵکی خەلیفانی نەغەدە، لە ناوچەی چۆمانی سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکوومەت بریندار بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە:
هێزە چەکدارەکانی رژیم ماشینی ئەم کاسبکارە کوردەیان، بەبێ ئاگادارکردنەوە، داوەتە بەر دەستڕێژیی گولـلە و ماشین و کەلوپەلی ناوبراویان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەروەها بە پێی زانیارییەکان "ئەم کاسبکارە کوردە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراوە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە."


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:15:11/06/2019