تازەلاوێکی خەڵکی شنۆ، لە چۆمی گادەردا گیانی لەدەستدا

تازەلاوێکی خەڵکی شنۆ، لە چۆمی گادەردا گیانی لەدەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئێوارەی سێ شەممە ٢٤ بانەمەڕ، تازەلاوێکی خەلکی شنۆ، بە ناوی "ئارام زەردەشوانە" کوڕی واحید، خەڵکی گوندی "گوندەوێڵە"کە خەریکی کاری کۆڵبەری و کاسبکاری سەر سنوور بووە لە حاڵێکدا ویستوویەتی بە هێستر لە چۆمی گادەر بپەڕێتەوە کە بە هۆی زۆری ئاوەکەوە ، ئاو گلاوندوییەتی و خنکاوە.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە تەرمی ئەم تازەلاوە دۆزراوەتەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت.
جێگەی ئاماژەیە باوکی ئەم تازەلاوە ١٧ ساڵە زیندان دەستبەسەرەو ئەم تازە لاوە بە مەبەستی پەیدا کردنی بژیوی ژیانی خۆی هێسترێکی بەکرێ گرتبوو و بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیانی ڕووی هێنابووە کاری کۆڵبەری کە بەداخەوە گیانی لەدەستداوە. 


ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:04:15/05/2019