ژن و پیاوێکی ئیلامی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

ژن و پیاوێکی ئیلامی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، لە رۆژی دووشەممە ٢٣ی گوڵان، ژنێکی ٢٧ ساڵ تەمەنی ئیلامی بە ناوی "شەیدا ئەحمەدی" بە هۆی کێشەی هەژاری و کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر لەم پەیوەندەدا و رۆژی شەممە ٢١ی گوڵان، لاوێکی ٢٧ ساڵانی ئیلامی بە ناوی "ئەمیررەزا قەدیری" خەڵکی ئیلام بە هۆی باروودۆخی خراپی ئابوورییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی ئابووری، بێکاری، گوشاری کۆمەڵایەتی و خێزانی هۆکاری پەرە سەندنی خۆکوژییە لە شارەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و ئێران. ئیلام یەکێک لەو پارێزگا کورد نشینانەیە کە زۆرترین رێژەی بێکاری و هەڵاوسانی ئابووری هەیە لە ئێران و کەمترین دەرفەتی کاری تێدا هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 47 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:48:14/05/2019