کۆتایی دیکتاتۆرەکان زبڵدانی مێژوووە!

کۆتایی دیکتاتۆرەکان زبڵدانی مێژوووە!

ن: ئاسۆی رۆژ 

خوێندنەوەیەک بۆ ڕووخانیدیکتاتۆری لە سوودان وبەراوردی لەگەڵ ڕژیمی تاران

ڕۆژی پێنج شەممە١١ی ئاپریلی ٢٠١٩ ئەرتەشیسوودان لە توێیڕاگەیاندنێک دا باسیلە بە دەستەوەگرتنی کاروبار ودۆخی سوودان ودەستگیری کردنی عومەرحەسەن ئەلبەشیر، سەرۆکی ئەووڵاتە کرد.

لە ڕاگەیاندنەکەی ئەرتەشیسوودان کە لە تەلەفزیۆنیڕەسمی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە هاتووە کە ئەرتەش ٣مانگ دۆخی نائاساییلەو وڵاتە ڕادەگەیەنێتو بۆ ماوەی٢ ساڵ ئەنجوومەنیکاتی سەربازی بۆ ڕای کردنی کاروباریوڵات پێک دێت کە دواتروردەکارییەکانی بۆڕای گشتی دەخرێتە ڕوو.

عومەر حەسەن ئەلبەشیرساڵی ١٩٨٩ لەکودتایەکی سەربازی دەسەڵاتی سوودانیبە دەستەوە گرتو ساڵی ١٩٩٣خۆی وەک سەرۆک کۆماری ئەووڵاتە ڕاگەیاند.

عومەر ئەلبەشیر لەماوەی ٣٠ ساڵیلە سەر کاربوونیبەردەوام بە پێشێلکاری سەرەکی مافیمرۆڤ لە وڵاتەکەیتۆمەتبار کراوە و لەلایەن دادگای نێونەتەوەیی کەیفەری (ئەی سی سی)بڕیاڕی دەستگیر کردنی بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی و جینوساید، تاوانیجەنگی و تاوان دژیمرۆڤایەتی بۆ دەرچووە،بەڵام سەڕەڕای ئەوەش لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠و ٢٠١٥ی وڵاتەکەیبراوە ڕاگەیەنرا.

وڵاتی سوودان کە ڕۆژێکلە ڕۆژان بەسەبەتەی خۆراکی وڵاتانی عەرەبی دەناسرالەم ساڵانەی دواییداتووشی کەمی خۆراک هاتو هەر ئەمەشهۆی ناڕەزایەتی و هاتنەسەر شەقامی خەڵکی وڵاتەکەیلێکەوتەوە.

داهاتی سوودان بریتی بوولە بەروبوومە کشتو کاڵییەکان و ئاژەڵدارو بڕێکی داهاتەکەشی لەڕێی فرۆشی نەوتەوە دابین دەکرد. چەندمانگ لەمەوبەر ڕۆژنامەیسوودانی ئەلراکووبە باسی لەوە کردبوو ، ئابووری سوودانتووشی جیددی هاتووە، بەومانایە کە زیاتر لەوەیهەناردە دەکات، هاوردەدەکات و زیاتر لەوەیبەرهەم دێنیت مەسەرەف دەکات.

بەڵام چۆن بووکە وڵاتێکی وەک سوودان سەبەتەیخۆراکی وڵاتانی عەرەبی ئەژمار دەکرا وخاوەنی داهاتی زیاترلە چوار میلیارد وپێنج سەد هەزاردۆلار بوو تووشیئەم دۆخە بوو.چەند خاڵ لێرەداجێی ئاماژەن لە لێرەدابە کورتی باس دەکرێن. وڵاتیسوودان ساڵی ١٨٢٠لە لایەن میسرەوە داگیر کرا، پاش شۆڕشو نائارامی نانەوەبە سەرکردایەتی ڕێبەرێکی ئیسلامی کە ئیدیعای مەهدەوییەتی دەکرد، لەساڵی ١٨٩٠ بەشێوەی هاوبەش لەلایەن میسر و بریتانیاوە بەڕێوە دەچوو. ئەگەرچی بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازیلەو وڵاتە لەساڵی ١٨٩٩ دەستیپێکرد، بەڵام ساڵی١٩٥٦ توانی سەربەخۆییخۆی لە بریتانیا دەستەبەربکات. وڵاتی سوودان خاوەنکەش و هەوا وزەوییەکی بەهێزە بۆ بەرووبوومەکشت و کاڵییەکان ولە ساڵانی ڕابردوودا یەکێک لە سەرچاوەداراییەکانی ئەو وڵاتە بەرووبوومە کشت وکاڵییەکان بوو.

ساڵی ٢٠١١ بەشیسوودانی باشوور لەووڵاتە جیابوونەوە کە زۆرینە دانیشتووانەکەی مەسیحی بوونلە کاتێکدا دەسەڵاتی پەیڕەوکراو لەووڵاتە بە پێی شەریعەتی ئیسلامی بوو. جیابوونەوەیبەشی باشووری ئەووڵاتە، سوودانی تووشیتەنگەژەیەکی قووڵی ئابووری کرد،چونکا سێ لە سەرچواری کێلگە نەوتییەکانی ئەو وڵاتەلە ناوچە باشوورییەکانیسوودان هەڵکەوتبوو وداهاتە نەوتییەکانی لە چوارمیلیارد وپێنج سەد هەزاردۆلارەوە دابەزی بۆتەنیا یەک میلیاد وهەندێک ساڵێش بۆیەک میلیارد پێنج سەد میلیۆن دۆلار.

پشتگوێ خستنی کەرتی کشتو کاڵی لە ئەنجامیسیاسەتە هەڵە و چەوتەکانی بازنەیدەسەڵاتی ڕژیمی ئەلبەشیر ئابووریئەو وڵاتەی ئەوندەیدیکە تووشی ئیفلیجی کرد. جیا لەوەش لە ساڵی١٩٩٧ ـەوە ئەمریکا بەهۆی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتی ئەو وڵاتەوە،گەمارۆ خستبوویە سەر.

شەڕە ناخۆییەکانی ئەو وڵاتەلەوانە دارفوور زەبری کوشەندەیلە یەکگرتووی وڵاتی سوودانوەشاند و هەرواکە ئاماژەی پێکرا، جیابوونەوەیبەشی باشووری لێکەوتەوە.

بە دوای ئەوتەنگەژە ئابوورییەی کە تووشیوڵاتی سوودان هاتنرخی کاڵا و شمەکەکان بۆ١٥٠ تا ٢٠٠دەرسەد بەرز بوویەوە،دەوڵە ناچار بوو بۆقەرەبوو کردنەوەی ئەودۆخە بڕێ ٤٧میلیارد و پێنج سەدمیلیۆن جوونەیهی بە بێبوونی پشتیوانییەکی ماددی خەملێنراوبە دراوێکی جیهانیخستە بازاڕەوە کە دابەزینی بەرچاوی بەهای پووڵیمیللی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە. جێی ئاماژەیە کە چاپی ئەم بڕەپارە بێ پشتیوانییە بەرابەرە لەگەڵهەموو پارە چاپ کراوەکانی ٣٠ ساڵی ڕابردوویوڵاتی سوودان. ئەوەوای کرد کاریگەری ئابووریئەوندەی دیکە فشار بخاتەسەر خەڵکی و لەئەنجامدا بێکاری ٢٠٪ خەڵکی سوودانو بە تایبەتی لەتوێژی گەنج وخوێندەواری ئەو وڵاتەیلێکەوتەوە. هەروەها ڕێژەیهەڵاوسان لەو وڵاتەبە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوە کە بە پێی ئاماریڕاگەیەنراوی سندووقی نێونەتەوەییپووڵی جیهانی ڕێژەیهەڵاوسان لە ساڵی٢٠١٨ بۆ ٥٧٪بەرز بوویەوە. بەپێی پێودانگی جیهانی ئابووریلە جیهاندا، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەکە برتییە لە ئازادیئابووری، پلەی ١٦٦ پێ بەخشرا.ئەم دۆخە ناسەقامگیرئابوورییەی سوودان وای کرد کە ئەووڵاتە قەرزێکی زۆر بکات ووای لێهات کە ٥٣٪ هەمووپرۆژەکانی بە قەرز بێتو ئەوەش وەک ڕیزی دۆمینە ئابوورییەکانوای کرد کە ئابووری ئەو وڵاتەکورتهێنانێکی گەورەی مینهای هەشتو نیوی بەخۆیەوە ببینێت.

کێشەکە ئەو کاتە قووڵتربوویەوە کە دەوڵەتی سوودان ١٩یمانگی دیسامبری ٢٠١٨بڕیاری دا نرخی سووتەمەنیبێنزین زیاد بکات وناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەوڕۆژەوە زۆرتر پەرەی سەندخەڵک هاتنە سەر شەقام.لە مانگی مارسیشداپاش ڕاگرتنی پشتگیری گەنمو ئارد کێشەی خەڵکی ئەوندەیتر قووڵتر کردەوە وبە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٧٠ لە سەتی خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی خۆیان تووشی کێشە ببنەوە، بەڵام لە کۆتاییدا ئەم دۆخە قەیراناوییە ناڕەزایەتی بەرینی جەماوەری لێکەوتەوە.

سەرەنجام خەڵکی ئەو وڵاتەبۆ دەربازبوون لەوقەیرانە یەک لە دواییەکانە و بۆ ڕزگاربوونیانلە چنگ دیکتاتۆرێکی وەک عومەرحەسەن ئەلبەشیر بڕژێنەسەر شەقام وخوازیاری ڕووخان ولەناوچوونی بن وسەرەنجامیش لەو هەوڵەیانسەرکەوتوو بوون.

ئەگەرچی لەم دەرفەتەکورتەدا ناکرێت بە وردیبەراودی هەموو خاڵەوێکچووەکانی نێوان دیکتاتۆری سوودان وئێران بکرێت، هەر ئەوندەبەسە کە دوو وڵاتیسوودان و ئێرانگیرۆدەی دوو ڕژیمی دیکتاتۆری ئیسلامی پێشێلکەری مافی مرۆڤ بوون. ڕژیمی ئەم دوو وڵاتەسەروەت و سامانیسەرزەمینی و ژێرزەمینی وڵاتەکەیان لەخەڵکەکەیان دەدزی و بەتاڵانیان بردووە. کەرتی کشتو کاڵ و کەرتی پیشەسازی وگەشت و گوزارو هەموو کەرتەکانی ئابووریوڵاتەکەیان کردۆتە قوربانی خواستو مەیلە هەڵە وچەوتە سیاسییەکانی خۆیان. ئەم دوو ڕژیمەبە هەموو دامو دەزگاکانیانەوە کەوتنە گەمارۆی ئابووریجیهان و دابڕانلە سیستمە ئابوورییەجیهانییەکان و هەموو زەبرو زەنگ وکوشتن و بڕین وجینایەتەکان دادی نەدان ودادیان نادات.

خەبەری خۆش بۆخەڵکی ئێران و بزووتنەوەئیعترازییەکانی ئەموڵاتە و هەواڵیناخۆش بۆ ڕژیمی ئێرانو دەسەڵاتی ئەووڵاتە خستنە ناولیستی تیرۆری سپای پاستارانلە لایەن ئەمریکاوەیە کە ئەوندەی دیکە فشار دەخاتەسەر ئەو ڕژیمەو دوور نییە خەڵکی ئێرانکە ڕەنگە لە دۆخێکی هاوشێوەیخەڵکی سوودان دا بنلە باری ئابوورییەوەبارگە و بنەیدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بۆ هەمیشە ببپێچنەوەو بۆ هەمیشەئەم پەرانتێزە شوومەیمێژووی چل ساڵەیوڵاتەکەیان ببەستن.


ئه‌م بابه‌ته 534 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:10:36:22/04/2019