بوومەلەرزە سەرپێڵ زەهاو و دەورووبەری لەراندەوە

بوومەلەرزە سەرپێڵ زەهاو و دەورووبەری لەراندەوە

بە پێی هەواڵەکان بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 26 ی خاکەلێوە، بوومەلەرزەیەک بە ریشتەری ٤.٣ سەرپێڵ زەهاو و دەورووبەری لەراندەوە.

بە پێی هەواڵەکان، ئەم بوومەلەرزەیە لە شارەکانی دەورووبەر لەوانە لە قەسری شیرین، ئەزگڵە، کرماشان و تەنانەت لە خانەقین و کەلار لە کوردستانی باشوور هەستی پێکراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون بە هۆی ئەم بوومەلەرزەوە کرێکارێک بە ناوی " آرمان حاجی میرزایی" تەمەن ٣٤ ساڵ کە خەریکی کارکردن بووەو لە سەر داربەست بووە ، بە هۆی بوومەلەرزەکەوە کەوتۆتە خوارەوە بریندار بووەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ەوە زیاتر لە ١٤٠ بوومەلەرزە لەم ناوچەیە هەستی پێکراوە. لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٤٢٠٠ بوومەلەرزە لەم ناوچەیە تۆمار کرا.


ئه‌م بابه‌ته 30 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:44:15/04/2019