ژنێکی گەنج لە دێهلوڕان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ژنێکی گەنج لە دێهلوڕان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی "هەنگاو" بڵاوی کردۆتەوە، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە ژنێکی گەنجی خەڵکی دێهلوڕان بە ناوی "سیمین موحبی" تەمەن ٢٤ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوەو بە خواردنی حەبی برینج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و هەروەها کێشەی ئابووری هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژین لە ئێران و کوردستان و بە پێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو دەکرێنەوە لە ماوەی رابردوودا خۆکوژی لە ئێران و کوردستان بە شێوەی بەرچاو پەرەی سەندووەو شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی، دۆخی ئابووری ئێران و خراپی باری ژیانی بنەماڵەکان و کۆمەڵگا و ئەنجامەکانی بە هۆکاری چوونەسەرەوەی خۆکوژی دەزانن .


ئه‌م بابه‌ته 29 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:32:15/04/2019