گواستنەوەی یاسین کەنعانی بۆ زیندانی ناوەندی سنە

گواستنەوەی یاسین کەنعانی بۆ زیندانی ناوەندی سنە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خاکەلێوە شارۆمەندێکی سەقزی بە ناوی "یاسین کەنعانی" دوای دوو مانگ دەستبەسەر بوونی لە زیندانی ئیتلاعاتی سەقز، گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون: ئەمشارۆمەندە کوردە دوای گواستنەوەی بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە، چاوەڕوانی ئەوەیە دادگایی بکرێت.

یاسین کەنعانی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ لە کاتی گەڕانەوە لە تاران دەستگیرکرا. جێگەی ئاماژەیە ناوبراو وێڕای "ئاسۆ رەمەزانزادە" بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی دەستگیر کراون. دادگا بۆ ئازاد کردنی کاتی "ئاسۆ رەمەزان زادە" داوای بارمتەی بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن دەکات.

یاسین کەنعانی پێشتر و ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە تۆمەتی لایەنگری لە یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزیسۆنی کۆماری ئیسلامی دەستگیرکرا و دوای ٤٠ لێکۆڵینەوەو ئەشکەنجە و ئازار، بە بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. دواتر سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا کە دوای بەرزکردنەوەی سکاڵا و ناڕەزایەتی دەربڕین سزاکەی کەم کرایەوە بۆ سێ ساڵ.


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:00:15/04/2019