بێکاربوونی ٣٠٠ کرێکاری کارگەی قەندی سەقز

بێکاربوونی ٣٠٠ کرێکاری کارگەی قەندی سەقز

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاویدا کارگەی قەندی کوردستان لە شاری سەقز داخراوەو نزیک بە ٣٠٠ کرێکاری ئەم ناوەندە پیشەسازییە بێکار بوون.

یەکێک لە کرێکارەکانی ئەم ناوەندە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند : کارگەی قەندی کوردستان لە شاری سەقز بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە داخراوەو بە کرێکارەکانیان راگەیاندووە کە بچنەوە ماڵەوە.

ئەم کرێکارە هەروەها بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە بە هۆی داخرانی ئەم ناوەندە پیشەسازییەوە جگەلەوەی کە ٣٠٠ کرێکار و کارمەندی ئەم ناوەندە بێکار بوون، کرێکارەکان حەقدەستی دواکەوتووی خۆیان وەرنەگرتووەو کارگەیە توانای ئەوەی نییە حەقدەستەکانیان بدات.

جێگەی ئاماژەیە لە سەرەتای وەرزی زستاندا کارخانەی ئاردی سەقز بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە داخراو و بە هەمانشێوەی کارخانەی قەند ، کرێکارەکانی ئەم کارخانەیە بێکاربوون.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:15/04/2019