راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی ناوەختی هاوڕێ سەلاح سەفەری

راگەیاندنی کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی ناوەختی هاوڕێ سەلاح سەفەری


بە داخەوه به ئاگاداری دۆستان و هاوڕێیانمان دەگەیەنین شەوی ٢٠ له سەر ٢١ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ هاوڕێ سەلاح سەفەری به هۆی وەستانی دڵ له ماڵەکەی خۆی له وڵاتی نۆروێژ ماڵاوایی له ژیان کرد و دڵی پڕ هیوا و ئاواتی بۆ هەمیشه له لێدان کەوت.

هاوڕێ سەلاح سەفەری ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی له ئاوایی سێفی ژووروو له ناوچەی مەریوان چاوی به ژین پشکوت. پشکوت و دوای خوێندن وەک زۆربەی لاوانی کوردستان کەوتە بازاڕی کارەوە و پەڕیوەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.

هاوڕێ سەلاح له ناوچەی مەریوان وەک دۆست و هەڵسووڕاوی کۆمەڵه سەرقاڵی تێکۆشان بوو. ساڵی ٢٠١٥ی زایینی وەک پەنابەر له وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێ بوو. هاوڕێ سەلاح له یەکەم رۆژەکانی گەیشتنی بە نۆروێژ پێوەندی به کومیتەی کۆمەڵە لەو وڵاتە گرت و شان بە شانی هاوڕێیانی کۆمەڵە دەستی دایە چالاکی تەشکیلاتی. لە زومرەی ئەو هاوڕێیانە بوو کە لە زۆربەی هەرەزۆری کۆڕ و کۆبوونەو و سمینار و مەراسم و خۆپیشاندانەکاندا بە گەرم و گوڕی بەشداری دەکرد. ساڵی ٢٠١٦ بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و زۆر زوو لە ناو هاوڕێیاندا جێێ خۆی کردەوە و بوو بە یەکێک لە هاوڕێیانی خۆشەویست و دڵسۆزی کۆمەڵه.

کومیتەی دەرەوەی وڵات بە بۆنەی مەرگی هاوڕێ سەلاح سەفەری سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی و خزم و دۆستان و هەروەها هاوڕێیانی ریزەکانی کۆمەڵه دەکا.




کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کومیتەی دەرەوەی وڵات


ئه‌م بابه‌ته 61 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:41:15/04/2019