لە ساڵی رابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین ٦٢ کەس گیانیان لە دەستداو

لە ساڵی رابردوودا بە هۆی تەقینەوەی مین ٦٢ کەس گیانیان لە دەستداو

بە پێی راپۆرتێک کە وێبلاگی "مین و زندگی" بڵاوی کرۆتەوە لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوییدا، لانیکەم ٦٢ کەس بوون بە قوربانی مین و گیانیان لە دەستداوە کە ٦ کەسیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوەن.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاو بوونەتەوە لە کۆی ئەو ٦٢ کەسەی گیانیان لە دەستداوە، ٥٤ کەسیان پیاو و ٨ کەسیان ژن بوون. ٥١ کەسیان مەدەنی بوون و ٤ کەسیان سەربازی و ٧ کەسیان کارمەندی پووچەڵکردنەوەی مین بوون.

ئەمە جگە لەوەی کە ٤٨ کەسیتر بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون، دەست و پێیان پەڕێوە یان ئەوەیە شەپۆلی دەنگی مینەکان گرتوونی و وڕ و کاس بوون.

جیگەی ئاماژەیە ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین ژمارەی مینی تێدایە و بەشێکی زۆر لە قوربانییەکانی مین، لە سەر سنوورەکانن.


ئه‌م بابه‌ته 531 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:00:26/03/2019