ئایا قۆناغی دووەمی تیرۆرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە ؟

ئایا قۆناغی دووەمی تیرۆرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە ؟

ن: سەلاح بەهرامی

ڕژیمی ئیسلامی کە ئێستا لە باروودۆخێکی لاوازدایە و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بووە خۆی لەو تەنگەژە دەرباز کات و یەکێک لەو شێوازانەی کە ڕژیم کەڵکی لێوەرگرتووە بریتییە لە تیرۆر .

ڕژیم لە دوو بەشی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەستی داوەتە دیاریکردن و تیرۆری کەسە چالاک و ڕۆشنبیرەکان و هەروەها فەرماندە سەبازییە لێهاتووەکان و هەرچەندە کە ئەم جارە دەستی ئاوەڵاتر کردووە و چالاکە مەدەنی و ژینگەییەکانیشی گرتۆتەوە و تەنانەت چالاکە ئەدەبییەکانیش .

تیرۆرە ناوخۆییەکانی ڕژیم بریتین لە :

موحەمەد جەعفەر پویندە کە نووسەر و لێکۆڵەر بووە

موحەمەد موختاری کە نووسەر بووە

پەروانە ئسکەندەری و داریوش فروهەر کە سەرۆکی حزبی ملت ئێران بوون

مەلا موحەمەد ڕەبیعی و فاروق فەرساد و ناسر سوبحانی

مەعسومە موسەدق نەوەی دوکتور موسەدق کە تازە گەڕابوویەوە بۆ ئێران

شیرین عبادی کە لە لیستی تیرۆری داهاتووی وەزارەتی ئیتلاعاتدا بووە کە لە لایەن وەزیری ئیتلاعاتی ئەوکاتە کە دوڕی نەجەف ئابادی بووە واژۆ کراوە

هەرچەندە کە ژمارەی تیرۆرە ناوخۆییەکان بە گشتی ۸۰ کەس بوون کە بریتی بوون لە کەسانی نووسەر و وەرگێڕ و شاعیر و چالاکوانی سیاسی و شارۆمەندی ئاسایی کە بە شێوازی جۆراوجۆری وەکوو پێکدادانی ماشین و لێدانی چەقۆ و تەقەکردن لە دزی چەکداری و لێدانی دەرزی پوتاسیوم بۆ لێکچوونی لەگەڵ وەستانی دڵ تیرۆر کراون .

تیرۆرە نێودەوڵەتییەکانی ڕژیم بریتین لە :

تیرۆری ۲٤۵ کەس لە چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵات لە باشوور

شاپور بەختیار دوایین سەرۆکوەزیرانی سەردەمی پاشایەتی کە بە چەقۆ کوژرا

شەهریار شەفیق کوڕی ئەشرەفی پەهلەوی کە بە گوللە کوژرا

غولامعەلی ئووەیسی لەگەڵ براکەی بە گوللە تیرۆر کران

قاسملو سکرتێری حزبی دیموکرات کە لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر لەسەر مێزی وتووێژ تیرۆر کران

سدیق کەمانگەر کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە کە تیرۆر کرا

فەرەیدون فەڕوخزاد گورانیبێژ و شاعیر کە بە چەقۆ کوژرا

غوڵام کشاوەرز کە لە قوبرس تیرۆر کرا

تەقاندنەوەی ناوەندی جوولەکەکان لە ئارژانتین

دوو جار هەوڵ بۆ تەقاندنەوەی ئوردوگای ناوەندی کۆمەڵە

تەقینەوەی بەردەم حزبی دیموکراتی کوردستان و کوژرانی شەش کەس

عەبدولڕەحمان برومەند سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری موقاومت ملی ئێران کە بە چەقۆ کوژرا

کازم ڕەجەوی ئەندامی موقاومت ملی ئێران کە بە گوللە کوژرا

رزا مەزڵومان لە ئەندامانی سازمانی کاویانی کە بە گوللە کوژرا

بیژەن فازڵی کوڕی ڕزا فازڵی ئەکتەری ڕەخنەگری ڕژیم بوو کە بە بومب تیرۆر کرا

عەلی ئەکبەر تەباتەبایی وتەبێژی سەردەمی پاشایەتی کە بە گوللە کوژرا

تیرۆری بە کۆمەڵ

تیرۆری میکونوس

سادق شەرەفکەندی سکرتێری دیموکرات

هومایون ئەردەڵان و فەتاح عەبدولی نوێنەری حزبی دیموکرات

نوری دهکردی کارمەندی خاچی سوور

بەشێک لە سەرکردەکانی ڕژیم لە دادگا جیاوازەکاندا بە تیرۆر تاوانبارن و لە لایەن ئینترپۆلەوە داواکراون وەکوو عەلی فەلاحیان و خامنەیی و عەلی ئەکبەر وەلایەتی

شایانی باسە کە ڕژیم هیچکات دەسبەرداری تیرۆر نەبووە و شل و توندی بووە و جاروبار کەمتر بووە و جاروبار بەردەوام بووە

ئەمە تەنیا بەشێک لەو تیرۆرانەیە کە ڕژیم کردوویەتی , لێرەدا دەمەوێ بێمە سەر ئەو خاڵە کە ڕژیم ئێستا دەیەوێت پلانی ئەو تیرۆرانە و بە تایبەت تیرۆری چالاکە ژینگەیی و مەدەنییەکانی ناوخۆ جێبەجێ بکات و هاوکات چالاکانی دەرەوەی وڵاتیش تیرۆر بکات تەنانەت گەر بە چەقۆش بووبێت .

تیرۆری چالاکانی مەدەنی لە کوردستان بە تیرۆری شەریف و هاوڕێیانی دەستی پێکردووە و تیرۆری چالاکانی دەرەوەش بە تیرۆری ئیقباڵی مورادی و فەرماندە نزامییەکان و بەرچەقۆدانی جەماڵ پورکەریم دەستی پێکردووە .



ئه‌م بابه‌ته 1083 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:00:23/09/2018